بەرزی پلەی گەرما کاریگەری لەسەر ژیانی عێراقییەکان دروستدەکات
لە بەغدا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، حاڵەتی هەوکردنی چاو و حاڵەتەکانی دیکەی کاریگەر بە پلەی گەرما تۆمار کراون.

ناوەندی هەواڵ
عێراق بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕووی تێکرد و دواتر پلەکانی گەرما گەڕایەوە ئاستی ئاسایی خۆیان، بەڵام پێشبینییەکانی ئێستا ئاماژە بەوە دەکەن، شەپۆلی گەرما کە عێراقی گرتووەتەوە، لەم مانگە و مانگی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
پلەکانی گەرما لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکانی عێراق گەیشتووەتە ٥٠ پلەی سیلیزی، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی عێراقیەکان بەجێدەهێڵێت، بەتایبەت لەگەڵ بەردەوامبوونی پچڕانی کارەبا.