کەرکوک، یادی بەرخۆدانی شەهیدانی ١٤ی تەمموز بەرز ڕاگیرا

لە مەراسیمێکدا بە دروشمی "بە ڕۆحی ١٤ی تەمموز گۆشەگیری تێک بشکێنە، جەنگی ئازادی سەربخە" یادی بەرخۆدانیی شەهیدانی ١٤ی تەمموز بەرز ڕاگیرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە بارەگای کەرکوکی ڕژاک، بە بەشداری ژنان، گەنجان و توێژەکانی کۆمەڵگە تەواوی چین و توێژەکان، مەراسیمێك بۆ بەبیرهێنانەوەی بەرخۆدانی ساڵی ١٩٨٢ی زیندانی ئامەد و شەهیدانی ١٤ی تەمموز ڕێکخرا.

 

سەرەتای مەراسێمەكە بە خۆلەكێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێكرد، دواتر باس لەوەکرا، ماوەی دوو ساڵە و نیوە گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و ڕێگە نادەن کە تەنانەت بنەماڵەکەشی چاویان پێی بکەوێت، ڕێبەر ئۆجالان ڕەخنەی سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوەی کرد، کە نکۆڵی لە گەلێک دەکەن کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی لەڕووی چاند و هونەر، دەست نەخشینی، بیناسازی، خێزان و کۆمەڵگا و چەند بواری دیکە ڕووڵی مێژوویان بینوە.

 

هەر لە درێژەی مەراسیمەکەدا باس لە بەرخۆدانی ١٤ تەمموز کرا، کە ساڵی ١٩٨٢ لە زیندانی ئامەد دژی زیندان و قڕکردن و ئەشکەنجەی گەلی کورد و زیندانیان، لەناو زینداندا مەشخەڵی ئازادی بە بەرخۆدانی هەڵکرا، ڕاگەیەندرا، "لە ٤٠هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی گەورەی ١٤ی تەمموزدا و لە کەسایەتیی شەهیدانی ١٤ی تەمموز، محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکیف یەڵماز دا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی دەکەینەوە، بەرخۆدانی ١٤ی تەموز چالاکییەکی گەورە و مێژووییە لە دژی فاشیزمی لیژنەى سەربازیی ١٢ی ئەیلول، فاشیزمی تێکشکاند و هیوای ئازادیی گەلانی سەرخست، وە فەلسەفەی بەرخۆدان ژیانە لە بەرخۆدانی ١٤ی تەمموزەوە لە زیندانی ئامەد لە دایکبوو کە تا ئەمرۆ بەردەوامی هەیە".

 

لە درێژەی چالاکییەکەدا سینەفزیۆنێكی بەڵگەنامەیی لەسەر بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز بۆ ئامادەبووانی مەراسیمەکە پێشکەشکرا.

 

بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن، ژن ژیان ئازادی، بژی ڕێبەر ئاپۆ" مەراسیمەکە کۆتایی هات.