لە ئیسرائیل چالاکییەکان دژی سنووردارکردنی دەسەلاتی دادوەری بەردەوامن
لە ئیسرائیل، هەزاران کەس دژی هەمووارکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەری و سنووردارکردن و سیاسەتی ڕاستڕەوەکان، لەم هەفتەیەدا بەردەوام بوون لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکانیان.
ناوەندی هەواڵ
لە ئیسرائیل هەموو شەوی شەممەیەک ناڕەزایەتی جەماوەری لە دژی ئەو هەموارکردنانەی حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دژی سیاسەتی ڕاستڕەوەکان، ئەنجام دەدرێن.
شەوی ڕابردووش بە هەزاران کەس لە ناوەندی شاری تەلئەبیب کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حکومە، بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت، پۆلیسی ئیسرائیل لە کاتی خۆپیشاندانەکانی تەلئەبیب ٢ خۆپیشاندەری دەستگیر کردووە، هەروەها یایر لاپید، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن، بەشداری خۆپیشاندانەکانی تەلئەبیبی کرد.
لە دەرەوەی تەلئەبیب و لە زۆرێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە چالاکیی دژی چاکسازیی لە دەسەڵاتی دادوەریی حکومەت بەڕێوەچوو، بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە پۆلیس بەشێک لە ڕێگاکانی داخست.
هەمووارکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە ٥ی کانوونی دووەمدا ڕاگەیەندرا، دەسەڵاتەکانی دادگای باڵا سنووردار دەکات و دەسەڵاتەکانی حکومەت زیاد دەکات، بەگوێرەی ئەو بڕیارە، حکومەت لە دانانی دادوەرەکاندا قسەی دەبێت، بنیامین ناتایاهۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە سەرتاسەری وڵات دەستیپێکردووە، هەمووارکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەری دواخستووە، بەڵام دوای ئەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە پەرلەمان پەسەندکرا، بڕیاردرا کە پرسی هەمووارکردنەوەی دەسەڵاتی دادوەری جارێکی تر بهێنرێتەوە پەرلەمان.