بانگەوازکردنی گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ پشتیوانی لە ئەسفەهان
ئەمڕۆ شاری سنە ماتەمینی لەسێدارەدراوانی ئەسفەهان دەگێڕێت و بانگەوازی لەناو خەڵکدا بۆ ناڕەزایەتی ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە.

سنە
دوابەدوای لەسێدارەدانی سێ هاوڵاتیی شاری ئەسفەهان بە ناوەکانی ساڵح میرهاشمی، مەجید کازمی، سەعید یاقووبی، لە بەرەبەیانی ١٩ی ئایاردا بە تۆمەتی "دۆسیەی ماڵی ئەسفەهان"، جارێکی دیکە خەڵکی سەرتاسەری ئێران و کوردستان ماتەمینیان گێڕا.
بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی لەسێدارەدان، سنە بەڵێنی داوە کە لە شەقامەکاندا بێت و بانگەوازی زۆر بۆ ئەمڕۆ، ٢٠ی ئایار، لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، لەم بانگەوازەکەدا خەڵکی شارەکە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەسفەهان و زاهیدان ڕاگەیاندووە و ئیدانەی لەسێدارەدانیان کردووە.
جێی ئاماژەیە مەترسی لەسەر شاری زاهیدانیش هەیە، کە زیندانیانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سێدارە بدرێن و بۆ ئەوەش پشتیوانی خاڵکی شاری سنە پشتیوانییان بۆ زاهیدان دەربڕی.