نەخشەی DNAی نوێکراوە باشترین ڕەنگدانەوەی هەمەجۆری مرۆڤە

زاناکان نەخشەیەکی نوێیان بۆ هەموو DNAی مرۆڤ دروستکردووە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە گۆڕینی توێژینەوەی پزیشکی.

ناوەندی هەواڵ

 

جینۆمی مرۆڤ، کە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، بەزۆری لە کەسێکەوە هاتووە و نوێنەرایەتی هەمەجۆری مرۆڤ ناکات، نوێترین تاقیکردنەوە کە پێی دەوترێت پانگنۆم، لە زانیاری ٤٧ کەس پێکهاتووە کە لە ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکا و ئەوروپاوە هاتوون، چاوەڕوان دەکرێت ئەمە ببێتە هۆی دەرمان و چارەسەری نوێ کە کاریگەری لەسەر ژمارەیەکی زۆر خەڵک هەبێت.

 

پزیشک ئێریک گرین، بەڕێوەبەری پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی جینۆمی مرۆڤە لە بێثێسدا ماریلاند، ئاماژەی بەوەکرد توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، توانای گۆڕینی توێژینەوەی پزیشکی هەیە و ئەمە دەستکەوتێکی زانستی گەورەیە، پانگنۆمێک کە باشتر ڕەنگدانەوەی هەمەجۆری دانیشتوانی مرۆڤە، ڕێگە بە زاناکان دەدات باشتر تێبگەن، چۆن جیاوازی بۆماوەیی کاریگەری لەسەر تەندروستی و نەخۆشی هەیە و مرۆڤ دەگوازێتەوە بۆ داهاتوویەک کە تێیدا پزیشکی جینۆمی سوودی بۆ هەمووان هەیە.

 

پانجینۆمەکە لە ٤٧ نەخشەی DNA جیاواز پێکهاتووە لەو کەسانەی کە لە باوباپیرانی جیاوازەوە هاتوون، دەتوانرێت تێکەڵ بکرێن و بەراورد بکرێن لەگەڵ ئامڕازە نوێیەکانی نەرمەکاڵا بۆ دۆزینەوەی جیاوازی بۆماوەیی گرنگ.

 

ئامانجی توێژینەوەکە گەشەپێدانی چارەسەری کاریگەرترە بۆ خەڵکی زیاتر، بەڵام زاناکانی بۆماوەیی ئاگادارن لەوەی توێژینەوەکە ئەگەری ئەوەی هەیە بە خراپی بەکاربهێندرێت، پڕۆفیسۆر موزلیفە هانیفا، لە پەیمانگای سانگەر لە نیوکاسل کە بەشێک نەبوو لە تیمی توێژینەوەکە دەڵێت، نابێت زانست بە هەڵە لێک بدرێتەوە، وتیشی: زانیاری بۆماوەیی دەربارەی هەمەجۆری پێویستە بە بەرپرسیارێتی بەکاربهێندرێت نەک بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەی جیاوازییەکان لە ڕەگەزدا، کە بونیادنەرێکی کۆمەڵایەتییە، پێویستە لەوە تێبگەین کە چی نیشان دەدات و گرنگ ئەوەیە کە نیشانی نادات، ئێمە دەبێت دڵنیابین لەوەی وەرگرتنی زانیاری بە شێوەیەکی زۆر ڕووکەشی بۆ دامەزراندنی تایبەتمەندییە ڕەگەزییە ساختەکان ڕوونادات.

 

جینۆمی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٠٣ تەواو بوو، ئەمە نەخشەیەکە لە بەردی بناغەیی کیمیایی کە DNA مرۆڤ دروست دەکات، توێژەران ئەم نەخۆشییە بەکاردەهێنن بۆ ناسینەوەی ئەو جینانەی کە بەشدارن لە نەخۆشییەکاندا بۆ ئەوەی چارەسەری باشتر دروست بکەن، ئەمە بووە هۆی باشترکردنی چارەسەرەکانی شێرپەنجە و پێشکەوتنی تاقیکردنەوەکان بۆ پێشبینیکردنی دەستپێکردنی نەخۆشییە بۆماوەییەکان وەک نەخۆشی هانتینگتۆن.

 

پزیشک ئیوان بێرنی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تاقیگەی زیندەزانی گەردی ئەوروپی لە نزیک کامبریج ڕایگەیاند، هەرچەندە نەخشەی جینۆمی مرۆڤ کە لە ئێستادا لەلایەن توێژەرانەوە بەکاردەهێنرێت DNA ئەفریقی زۆری تێدایە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو دانیشتوانەیە کە زۆرترین کەمی هەیە، گرنگترین شوێن لە جیهاندا بۆ وەرگرتنی جینۆم لە ئەفریقای باشوورە، ئەوە ئەو شوێنەیە کە ئێمە وەک جۆرێک دەستمان پێکردووە و گەورەترین هەمەجۆری بۆماوەیی هەیە. بۆیە جینۆمی ئەفریقی ئەمریکی بەس نییە بۆ نوێنەرایەتی کردنی ئەو هەمەجۆرییە.

 

چارەسەری باشتر

پزیشک زامین ئیقباڵ، توێژەری باڵا لە پەیمانگای ئەوروپی بۆ زانستی زیندەزانی EMBL لە نزیک کامبریج، پێیوایە جینۆمی نوێنەرایەتی زیاتر دەبێتە هۆی چارەسەری باشتر بۆ خەڵکی زیاتر، هەروەها فراوانکردنی مەودای ئەو دانیشتوانەی کە لە جینۆمی سەرچاوەی مرۆڤدا بوونیان هەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لایەنگرییەکی نادیاری درێژخایەن لە توێژینەوەکانی بۆماوەیی مرۆڤدا، مرۆڤەکان جۆراوجۆرن و گرنگە کە میتۆدە شیکارییەکان ئەوە تێکەڵ بکەن.

 

دوو توێژینەوەی نوێ لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئێرلەندا دەریخستووە، ئەو منداڵانەی بە ڕەچەڵەکی ئەوروپین دوو هێندە ئەگەری ئەوەیان هەیە تووشی تاقیکردنەوەی بۆماوەیی ببن بە بەراورد بەو منداڵانەی کە بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بوون.

 

پزیشک ئەلێکساندەر ئارگوێلۆ، بەڕێوەبەری بەرنامەکە لە پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی جینۆمی مرۆڤ وتی: ئامانجی پڕۆژە نوێیەکە گۆڕینی ئەنجامەکانیە، هیوا ئەوەیە کە هەرکاتێک هەمەجۆری پێویست بەدەست بهێنیت، هەمان ئەنجامی دەستنیشانکردن بەدەست بهێنیت هەرچی دانیشتوانەکە بێت.

 

پانگینۆمە نوێیەکە لە ٤٧ کەس پێکهاتووە، کە نیوەیان خەڵکی باشووری بیابانی ئەفریقان، سێیەکیان خەڵکی کیشوەری ئەمریکایە، ١٣% خەڵکی چین و ٢% خەڵکی ئەوروپان و نوێنەرایەتی خەڵکی ڕەسەن دەکەن.

 

بەڵام ئەمە تەنها دەستپێکی بەرنامەیەکی گەورەیە بۆ نوێنەرایەتیکردنی هەمەجۆری دانیشتوانی جیهان، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە ژمارەکە بەرز بکاتەوە بۆ ٣٥٠ کەس، دوای ئەوە زاناکان ڕابەرایەتی بەرنامەی ئەمەریکا دەکەن بۆ زیادکردنی ژمارە و هەمەجۆری زیاتر بە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی وڵاتانی دیکە لەوەی کە هیوادارین ببێتە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی جینۆمی مرۆڤ.