لە سلێمانی بەهۆی فڕێدانی خاشاک لە شوێنی گشتی سزای یاسایی جێبەجێدەکرێت
لە سلێمانی سزای یاسایی بۆ ئەو کەسانەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گشتییەکان فرێدەدەن، جێبەجێدەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژانە بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیی و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بە مەبەستی پاك ڕاگرتنی شەقام و شوێنە گشتییەكان هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجام دەدەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات، كە هاوكاریان بن، لە پاك ڕاگرتنی شۆستە و شەقام و شوێنە گشتییەكان، لە دیاردەی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك، وەك ئەركێكی سەرشانیان و هەم وەك ڕێزگرتن لە كارگوزارە ماندووەكانمان، لەگەڵ ئەوەشدا سزای یاسایی لەسەرە.
ئەو ڕاگەیەندراوەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە کاتیکدایە، بەشێک لە هاوڵاتیان بەبێ گوێدانە پیس بوونی ژینگە و ناشرینکردنی سیمای شارەکە، خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان فڕێ دەدەن.