ژنانی عەفرین: هەمیشە ئاگری نەورۆز گەش دەکەین

ژنانی کۆچبەری شارەدێی جیندرێسی سەر بە عەفرینی داگیرکراو ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژی هاوڵاتییانی کوردی شاری جیندرێس ئەنجامیان دا و خوازیاری لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکەن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە شەوی نەورۆز، ٢٠ی ئاداردا، هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی عەفرینی داگیرکراو، بە داگیرساندنی ئاگر، جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە ناحیەی جیندرێسی ناوچەی عەفرین، خەڵک لەلایەن چەتەکانی ئەلشەرقییە، کە سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکە، هێرشیان کرایە سەر چونکە ئاگری نەورۆزیان لە بەردەم ماڵەکانیان داگیرساند، لە ئەنجامدا ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون و هەندێکیشیان برینداربوون، لە ڕۆژی کۆمەڵکوژییەکەوە خەڵکی جیندرێس لە شەقامەکاندا بوون و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکەن.

 

بەرامبەر کردەوەی داگیرکەران دەوەستینەوە

مریەم ئیسماعیل، خەڵکی عەفرینە و بە توندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی شەهیدانی نەورۆزی کرد و وتی: ئێمەی کۆچبەرانی جیندرێس هەمیشە لەسەر پێی خۆمانین و پشتیوانی گەلەکەمان دەکەین، بە توندی ئەو کۆمەڵکوژییە شەرمەزار دەکەین کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی ئەنجامیان دا، شەهیدانی ئاگری نەورۆز بۆ هەمیشە لە دڵماندا دەبێننەوە، ئێمە کوردین و ئاگاداری جەژن و بوونمان دەبین، چونکە گەلەکەمان لە عەفرین بە داگیرساندنی ئاگر نەورۆزی خۆیان دەگێڕن، کردار و هێرشەکانی داگیرکەران ڕاستەقینەن، ئەوان دێن، ئێمە هەمیشە لەسەر پێی خۆمان و لەسەر شەقامەکان دەبین بۆ شکستپێهێنانی چەتەکانی وڵاتەکەمان، پێویستە هەموو عەفرینییەک بێنە دەرەوە و پشتگیری گەلەکەی لە عەفرین بکات، هەروەها بانگەوازێکمان هەیە بۆ گەلەکەمان لە عەفرین، هەرگیز لە بەرامبەر کردەوەکانی داگیرکەران و دژی هێرشەکان چۆک دانەدەن و دەوەستینەوە تا پێکەوە وڵاتەکەمان لە داگیرکاری ڕزگار دەکەین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە.

 

نە بمانکوژن و نە کۆمەڵکوژمان بکەن، ئێمە هەمیشە ئاگری نەورۆز دادەگیرسێنین

سەنا بەرەکەت ئاوارەیەکی دیکەی عەفرینییە لە شەهبا دەژی و وتی: ئێمەی کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا بەرخۆدان دەکەین و دژی داگیرکاری دەجەنگین، لە هەمان کاتدا پشتیوانی لە بەرخۆدان و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی شاری عەفرین دەکەین، گەلەکەمان لە عەفرین بەدەست کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە دەناڵێنێت، ئێستا کاتی ئەوەیە کردەوە و داگیرکارییەکان بوەستێنین و وڵاتەکەمان ڕزگار بکەین، ئێمە مەکوژن و قڕمان مەکەن، ئێمە دەچینە دەرەوە و جەژنی نەورۆزی بوون و ئازادی دەگێڕین، کەس ناتوانێت ئاگری سەرهەڵدان بکوژێنێتەوە.

 

خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین

جیهان حاجی یادی شەهیدانی ئاگری نەورۆزی بەرز ڕاگرت و وتی: بە شانازییەوە شەهیدانی خۆمان بەبیر دەهێنینەوە، شەهیدانی جیندرێس شەهیدانی ئاگری نەورۆزن، لە دڵماندان، گەلی کورد هەمیشە خاوەنداری لە شەهیدەکانی دەکات و ئێمەش ناهێڵن خوێنیان بەفیڕۆ بچێت، چیتر خەڵکی عەفرین ستەمی داگیرکەران قبوڵ ناکەن و لە دژی هەنگاو دەگرنەبەر، ئەو بنەماڵەیەی کە کرایە ئامانج، بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر بوون لە کۆمەڵکوژیەکەدا و ئێمە هەمیشە لە خەباتدا دەبین و داوا دەکەین لێپرسینەوە لە بکوژان بکرێت.