تیمێکی ئیسپانی: چوونە سەر وێرانەکان بە ئامێری کارکردنەوە واتای مردن دەدات

ئەو تیمانەئ کە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنیان لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ئەنجام دەدا، تورکیایان بەجێهێشت، باسیان لەوەکردووە، حکومەت بڕیاریداوە تیمەکانی فریاگوزاری بە ئامێرەوە بچنە ناو وێرانەکانەوە، "ئەمە بە واتای مردنی خەڵکێکی زۆر دێت".

ناوەندی هەواڵ

 

کەناڵی ئیسپانیۆل rtv باسی لە تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری کرد، کە لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە هاتبوونە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانیکەکان و دواتر تورکیایان بەجێهێشت.

 

یەکێک لە تیمی نوێنەری ڕێکخراوە ناحکومییە ئیسپانییەکە، کە بۆ گەڕانەوە لە تێرمیناڵی نێودەوڵەتیی ئەدەنە وەستابوو، ڕایگەیاند، "حکومەتی تورکیا بڕیاریداوە بە ئامێری کارکردنەوە بچێتە ناو وێرانەکانەوە، ئەمەش بە واتای کەمکردنەوەی کات دێت، بەڵام چوونی ئامێرەکان بۆ سەر ئەو وێرانانە خەڵک دەکوژێت، ئەو کارە بە واتای مردنی زۆر کەس دێت، ئێمە بەشێک نابین لەم کارە".

 

'"ەیرانی مرۆیی هەیە"

خۆبەخشێک کە ئەندامی تیمی گەڕان و فریاگوزاری سلۆڤاکیایە باسی لەوەکرد، ماوەی چوار ڕۆژە کاریان کردووە و پێیان وترا ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە، بەهۆی ئەمەوە قەیرانێکی مرۆیی سەریهەڵداوە، حکومەت بڕیاری داوە بە ئامێرەکانەوە بچێتە ناو وێرانەکان.

 

یەکێک لە تیمەکان وتی: ئەگەر هەماهەنگی و ڕێکخستنی باشتر هەبووایە، واتە ئەگەر حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکخراوێکی تەندروستیان پێکهێنابا، ئەوا زیاتر سوودمان لەو دەرفەتانە دەبینی کە ئەمڕۆ لەبەردەستماندایە.

 

یەکێک لە نوێنەرانی دامەزراوەی جیهانی پزیشکان کە بەشێکە لە تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری، سەرنجی بۆ دۆخی سوریا ڕاکێشا کە بوومەلەرزەکەی تێدا ڕوویدا و وتی: با نموونەیەکتان بۆ بهێنمەوە بۆ ئەوەی دۆخی سوریا بزانن، ئێمە ئامێرەکان دەبینە ناوچەکە، بەڵام سووتەمەنی ئەوەندەمان نییە کە بەکاریان بهێنین بۆ ڕزگارکردنی خەڵک.