میتینگی جەماوەرى هەدەپە لە ئیستانبوڵ دەستیپێکرد
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەم، میتینگی هەدەپەى ئیستانبوڵ دەستیپێکرد و هەزاران ئەندام و لایەنگری هەدەپە لە مەیدانى میتینگەکە کۆبوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
میتینگی هاوپەیمانى ڕەنج و ئازادی کە پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە پێشەنگایەتی دەکات، بە ناونیشانی "شەڕ و هەژاری و فشار بوەستێنن و بەیەکەوە دەیگۆڕین" لە ئیستانبوڵ دەستیپێکرد، بڕیارە وتار و هەڵوێستى هەدەپە لەلایەن هاوسەرۆکى هەدەپەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتى تورکیا بخوێنرێتەوە.
هاوسەرۆکانى هەدەپە پەروین بوڵدان و میتحەد سانجەر، سەرۆک و ئەندامانی ئەو پارتانەى کە لە هاوپەیمانیەتى ڕەنج و ئازادیدا بەشدارن لەو میتینگەدا ئامادەن.
هاوپەیمانى ڕەنج و ئازادی لە هەدەپە و ژمارەیەک پارتى کوردی و لایەن و کەسایەتی دەرەوەى کورد و کەسایەتى دیکە پێکهاتووە، هەروەها چەندین ڕێکخراوی کرێکاران و ژنان و گەنجانی لە خۆگرتووە و لەسەر ئاستى تورکیا بەشداری هەیە لە هاوپەیمانیتیەکە.