کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئێران: یەک لەسەر سێی ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو ژنن

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ئێران، تا ئێستا ٣٠ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەکاندان، یەک لەسەر سێی ئەو ڕۆژنامەنووسانە ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسان لە ئێران، تا بەرواری ١٠ی کانوونی دووەم، ٣٠ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرن، لە نێویاندا ٩یان ژنن، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە دەستگیرکراون گەیشتووەتە ٧٠ ڕۆژنامەنووس و بەشێکیشیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

 

هەروەها باس لەوەکراوە، "لیژنە و ئەنجومەنی جێبەجێکردن، کار لەسەر بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو دەکەن و بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر دۆخی ئەو ڕۆژنامەنووسانە، بۆ ئەوەی بە شێوازی یاسایی و مەدەنی و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن".

 

ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی لە ڕیزبەندی دەستگیرکراوەکاندان بریتین لە " فەرخەند ئاشووری، نیلوفەر حەمیدی، مەرال دارافرین، مەلیحە درکی، مهرنوش تەفایان، مریەم قەناد، ئیلاهە محەمەدی، ویدا ڕەبانی، فەرزانە یەحیائابادی".

 

بەپێی هەواڵەکان، دوای بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەکە، مریەم قەناد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.