شیلان ڕەشیدزادە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە
شیلان ڕەشیدزادە، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاند کە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی شاری سنە.

ناوەندی هەواڵ
هاوکاتی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی ئازادیخوازان و چالاکوانانی مەدەنی و نەزانینی چارەنووسی زۆرێکیان، شیلان ڕەشیدزادە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی ئاگادار کردەوە کە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی شاری سنە.
شیلان ڕەشیدزادە، چالاکوانی ژینگەپارێز و خوێندکاری ژمێریاری زانکۆی پەیام نوور لە سەقز، چەند ڕۆژ لەمەوبەر دوای ئەوەی ماڵەکەی بەجێدەهێڵێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.