بەردەوامیدان بە ناڕەزایەتی پەیامی گەلە بۆ دیکتاتۆر
٣٨ ڕۆژ بەرخۆدانی لە شاری سنە و بەردەوامی دان بە ناڕەزایەتییان، پەیامی گەلە بۆ دیکتاتۆر

سنە
ئەمڕۆ، ٢٦ی تشرینی دووەم، ٤٠ ڕۆژ بەسەر کوشتنی ژینا ئەمینیی ٢٢ ساڵ لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت لە شاری تاران و ٣٨ ڕۆژ بەسەر دەستپێکی ناڕەزایەتییەکانی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا تێدەپەڕێت و ئەمڕۆ شاری سنە ماتەمینی گێڕا و بە مانگرتنی سەرتاسەری ناڕەزایەتییان دەربڕی.
سنە بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوە و بۆ چلەی ژینا ئەمینی بە مانگرتن و داخستنی تەواوی دوکان و بازاڕەکان بێ ماندووبوون تێکۆشان دژی دیکتاتۆر بەردەوامی پێدەدەن و پەیامی یەکڕیزی بۆ دەسەڵاتی ئێران دەنێرن.