دەستگیرکردن و کوشتنی خوێنکاران لە ئێران نیگەرانی دروستدەکات
دەستبەسەرکردنی خوێندکاران چڕتر بووەتەوە و تۆمەتبار دەکرێن بە ڕێکخستن دژی ڕژێمی ئێران، نیگەرانییەکان زیادی کردووە لە کوشتنی گەنجانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ.
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هێزەکانی رژێمی ئێران سەرکوتکارییەکانیان لە دژی خوێندکارانیان چڕتر کردووە و دەستیانکردووە بە گواستنەوەیان بۆ ناوەندەکانی چاکسازی، نیگەرانیەکانیش زیادی کردووە لە کوشتنی گەنجانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ.
ڕەزا حاجی پوور، وتەبێژی كۆمسیۆنی پەروەردە و توێژینەوەی پەرلەمان لە ڕاپۆرتێكدا وێڕای رەتكردنەوەی دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران لە راپەڕینی ئەم دواییەدا، دەستبەسەركراوانی بەوە تۆمەتبار كرد كە پەیوەندییان بە ڕێکخستنەکانی دژی ڕژێمی ئێران هەیە و دەڵێت: "لە بواری خوێندکاراندا بە دەگمەن دەستگیرکردنمان هەیە، جگە لە کەیسی تایبەت کە پەیوەندی بە هەندێک تۆڕی تیرۆریستی لە دەرەوەی وڵات هەبووە".
لەلایەکی دیکەوە هادی قائمی، بەڕێوەبەری کەمپەینی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاماژەی بە دەستبەسەرکردنی ئەو خوێندکارانە کرد و وتی: "هەوڵی بەهێزکردنی ڕژێمی ئێران دەدرێت له ڕێگهی بههێزكردنی دهسهڵاتی ئابووری له دۆخێكدا كه حكومهت ههوڵی سهركوتكردنی ناڕهزایهتی ئاشتیانه و دژایهتی خهڵك دهدات به توندوتیژی لهوانه دهستگیركردنی منداڵان و کوشتنیان."
ههروهها لێدوانهكانی ڕهزا حاجی پوور له كاتێكدایه بهشێك له بهڕێوهبهری قوتابخانهكان له شاره جیاوازهكان له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه دهستگیركراون یاخود گوشاریان خراوهته سهر بۆ ئهوهی هاوكارییان بكهن له ناسینهوهی خوێندكارانی ناڕازی.
فەرخوندە جەبازادەغان، چالاکوانی کۆمەڵایەتی کە کار بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی سزای سزادانیان بەسەردا سەپاوە دەکات، لە چوارچێوەی دەستبەسەرکردنی خوێندکاراندا وتی: "ئەگەری ئەوە هەیە کەیسێک بۆ ئەو منداڵانە بکرێت کە لە بنکەی چاکسازیدا دەستبەسەر کراون".
لە كاتێكدا ڕژێمی ئێران ژمارەی وردی ئەو كەسانەی لە ڕاپەڕینە سەرتاسەریەكەدا دەستبەسەر كراون نەخستووەتەڕوو، بنكەی هەواڵی هەرانا ژمارەی ئەو كەسانەی بە نزیكەی شەش هەزار كەس مەزەندە كردووە و ناسنامەی ٦٧٢ كەسیش دەستنیشان كراوە کە ١٦٨ کەسیان خوێندکارن.