سێیەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنان بە دروشمی "پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ ژنان" دەستیپێکرد

چالاکییەکانی سێهەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنان بە ڕێپێوانێک و بە دروشمی "پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ ژنان" دەستیپێکرد، نوێنەری نزیکەی ٣٠ وڵات بەشدارییان تێداکرد و لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "شۆڕشی ژنان ئەرکە" بەرز کرایەوە.

 نەزیهە بوسعیدی

 

تونس- بە دروشمی "پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ ژنان" لە تونس و بە بەشداری نوێنەرانی نزیکەی ٣٠ وڵاتی جیاوازی جیهان سێیەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنان لە تونس بە ڕێپێوانێک دەستیپێکرد.

 

بەشداربووانی ڕێپێوانی سێیەمین کۆنفرانسی جیهانی ژنان لە تونس داوای ماف و ئازادییەکانی ژنان و دادپەروەری و یەکسانییان کرد، لەناو دروشمەکاندا دروشمی "شۆڕشی ژنان ئەرکە" بەرز کرانەوە، بانگەوازی ئازادی فەلەستین کرا و گوترا کە کوردستان و فەلەستین پێکەوەن و ئەوانیش جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامن.

 

دوای نیو کاتژمێر مانەوە و وتنەوەی دروشمەکان کە پایتەختی تونسیان هەژاند، سەرنجی هەمووان بۆ دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە بەرەو شاری ڕۆشنبیری ڕاکێشرا کە کۆنفرانسەکەی تێدا دەبەسترێت.