ژیانی ژنان لە عەفرینی داگیرکراودا لەژێر مەترسیدایە: ٣ ژن ڕفێنران
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، لە ناوچەی مابێتەی عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بەوەوە داگیرکراوە، ٣ ژن ڕفێنراون.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/07/20220707-20220707-07-07-2022-efrin-3-jin-hat-revandin-jpgf51851-image-jpg0c2fe0-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ژیانی خەڵک و بەتایبەتی ژنان لە عەفرین لەژێر مەترسیدایە، ڕووداوەکانی کوشتن و ڕفاندنی ژنان لە عەفرین، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە خۆیەوە داگیرکراوە، بە تێپەڕبوونی کات لە زیادبووندایە و فشار و ئەشکەنجەدان لەسەریان بەردەوامە، ڕاگەیەندرا کە لە ناوچەی مابێتەی عەفرین ٣ ژن لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون.
بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە
سهرچاوهیهك له ناوچەی مابێتە بڵاویكردهوه، چهتهكانی "محهمهد الفاتیح" ٣ ژنی كوردیان له گوندی مستهشور له ناوچەی مابێتەی سهر به عهفرینی داگیركراو ڕفاندووه. ناوی ئەو ژنە ڕفێنراوانە بەم شێوەیەن: ڕوقیە مستەفا، هەڤین حەمید ئەلتۆنۆ و حەنیفە ئیبراهیم.
ئەو ژنە ڕفێنراوانە بەرەو شوێنێکی نادیار ڕفێندراون و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە، جێی باسە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا لە مانگی حوزەیراندا لە عەفرین ٤٥ کەس لەلایەن هێز و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا و ڕژێمی سوریاوە ڕفێندراون.