تەڤگەری ئازادی: پیلانگێڕیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان داوای هەڵوێست لە لایەنە سیاسییەکان دەکات و ئاماژە بەوەشدەکات کە دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر ئیرادەی گەل سەرکەوتوو نابێت.
سلێمانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بیناکەی خۆیان لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان بەست و هەڵوێستی خۆیان دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکاریکردنی پەدەکە دەربڕی، ئاماژەشیان بەوەدا کە نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركی داگیركه‌ر مێژوویه‌كی دووری هه‌یه له دژایه‌تی گه‌لی كورد و داگیركردنی نیشتیمانه‌كەمان.
محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بەیاننامەیەکی خوێندەوە و باسی لەوەکرد کە ئاكه‌په و مه‌هه‌په هه‌رجاره‌ی له‌سه‌ر ناوێك له‌شكركێشی سه‌ر باشوری كوردستانیان كردووه، جیاواز له‌وه‌ش هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی به تیرۆر بناسێنێت، زۆرێك له وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانیش به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری و سیاسیه‌كانیان هاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیایان كردووه و چه‌ندین پیلانگێڕی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌بردووه.
"ئەگەر هێزی کوردی هاوکاری نەکات، دەوڵەتی تورکیا سەرکەوتوو نابێت"
"ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی به خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی جیهان و ناوچه‌كه، پێمانوایه پیلانگێڕیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گه‌له‌كه‌مان له قۆناغێكی چاره‌نووسساز دایه کە ده‌بێت خۆی بۆ ئاماده بكات، ئه‌و بێده‌نگییه كه هه‌یه واتای ته‌سلیم بوونه، ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك له‌پێشمانه یه‌كێتی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و به‌رخۆدانه"، لە بەیاننامەکەی تەڤگەریشدا ئاماژە بەوەکراوە خیانه‌ت له دۆزی كورد له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه به باڵایاندا بڕاوه و بۆته مێژووی ئێستا و ڕابردوویان. مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌یه، له‌هه‌ركاتێكدا بزوتنه‌وه‌ی كوردی گه‌شتۆته ئاستی پێشكه‌وتن و نزیك بۆته‌وه له‌سه‌ركه‌وتن، ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بوونه‌ته به‌شێك له پیلانی داگیركه‌ران دژ به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر به‌شێكی كوردستاندا، "ئێمه پێمانوایه ئه‌گه‌ر هێزێكی كوردی هاوكاریان نه‌كات، هیچ كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌ركه‌وتوو نابێت له هێرشه‌كانیان."
هەر لە درێژەی بەیاننامەکەدا تەڤگەری ئازادی بانگەوازی لە تەواوی هێز و لایه‌نه كوردیه‌كان، پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هێزە عێراقییەکان کرد، خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و بێده‌نگی بشكێنن، پێویسته به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو پێكبهێنن له‌به‌رامبه‌ر داگیركاری و هێڵی خیانه‌ت، دا‌واشیان کرد کە ئەو هێزی پێشمه‌رگەیەی بڕیاریان له ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدایە، لایەنگران و دۆست و ئەندامانی پەدەکە، نەکەونە هێڵی دژ بە گەلەکەیان.