لە شاری وان تەقە لە ئۆتۆمبێلی پەنابەران کرا و بریندار هەیە
لە گەڕەکی کاراهیسەر لە شاری وان، پاسەوان و سەربازانی تورکیا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد کە پەنابەری تێدابوو، کەسێک گیانی لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەس بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
لە گەڕەکی کاراهیسەری شاری وان، پاسەوان و سەربازانی تورکیا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد کە پەنابەری ئەفغانی تێدابووە، لەناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ژن و منداڵ هه‌بوون و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەی پەنابەر بریندار بوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان کراوە و چەندین ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتوونەتە گەڕەکەکە.