ئەمڕۆ ڕێپێوانی پێش گردبوونەوەی جولەمێرگ دەست پێدەکات

لە جولەمێرگ گردبوونەوەیەک دژی دانانی قەیوم بەڕێوەدەچێت، پێش گردبوونەوەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت، دەستپێکی ڕێپێوانەکە ئەمڕۆ لە شەمزینانەوە دەست پێدەکات.

جولەمێرگ

 

لە ١٣ی حوزەیران لە شاری جولەمێرگ گردبوونەوەیەک بە دروشمی "شارەوانییەکان هی گەلن، ڕێگە بە دەستبەسەرداگرتن نادەین" بەڕێوەدەچێت، پێش گردبوونەوەکە ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.

 

ئەميڕۆ ١٠ی حوزەیران، دەستپێکی ڕێپێوانەکە لە شەمزینانی سەر بە جولەمێرگەوە کاتژمێر ١٣:٠٠ دەستپێدەکات، هاوسەرۆکە گشتیەکانی دەبەپە و پەرلەمانتارانی دەم پاتی و خەڵکێکی زۆر بەشداری ڕێپێوانەکە دەکەن و ڕێپێوانەکە بە دروشمی "ئێمە بۆ دیموکراسی ڕێپێوان دەکەین بۆ جولەمێرگ" و ڕێپێوانەکان لە شارۆچکە و شارەدێ و گوندەکانی جولەمێرگ بەڕێوەدەچن.

 

ئەمڕۆ ڕێپێوانی شەمزینان لە ناوەندی شارۆچکەو گوندەکانەوە دەست پێدەکات و ڕۆژی ١١ی حوزەیران لە گەڤەر و گوندەکانی دەبێت، ڕۆژی ١٢ی حوزەیران ڕێپێوانی ناحیەی چەلێ و گوندەکان دەست پێدەکات، دوای ئەوە ڕێپێوانکەران لە جولەمێرگ کۆدەبنەوە و بەشداری گردبوونەوەکە دەکەن،

 

گردبوونەوەکە لە ١٣ی حوزەیرانە

 گردبوونەوەکە لە ١٣ی حوزەیران لە بەردەم مزگەوتی گەورەی جولەمێرگ بە بەشداری هاوسەرۆکان و نوێنەران و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "کەجەدە"، کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە"، تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئە" دەم پارتی، یەکێتی کرێکاران و ئازادی، پێکهاتەکانی دەم پارتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی  بەڕێوەدەچێت.