چالاکوانێکی مەدەنی لە زیندانی لاکان لە ئێران مانی لە خواردن گرت

 حەمیدە زارعی، چالاکوانی مەدەنی لە زیندانی لاکان لە ڕەشت مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ شەممە، ٨ی حوزەیران، حەمیدە زارعی، چالاکوانی مەدەنی و خوێندکاری ماستەر لە بەڕێوەبردنی دارایی، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی لە زیندانی لاکان لە شاری ڕەشتی ئێران، مانی لە خواردن گرت.

 

 حەمیدە زارعی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر تا ڕۆژی شەممە ٨ی حوزەیران لە زیندان ئازاد نەکرێت، ئەوا مان لە خواردن دەگرێت.

 

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ ٩ی حوزەیران، خوشکی حەمیدە زارعی چووە بۆ سەردانی لە زیندانی لاکان، بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگرییان لە خوشکەکەی کردووە کە چاوی بە حەمیدە زارعی بکەوێت.

 

حەمیدە زارعی لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە مەراسیمێکدا بۆ یادی چلەمین ساڵیادی حەدیس نەجەفی، یەکێک لە زیانبەرکەوتووانی ڕاپەڕین، لە شاری کەرەج، دەستبەسەرکراو دوای ٩٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، دوای دەرچوونی "لێبوردنی گشتی" لە زیندان ئازادکرا، لە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣دا جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە، سزای ساڵێک زیندانی و دەربەدەری بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ ڕەشت و سزای دیکەی زیادەی بەسەردا سەپێندرا.

 

دوای ٩ مانگ لە زیندانیکردن، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا ئازادکرا و بە پشتبەستن بە سزای دادگای ئەلبۆرز، ماوەی دەربەدەربوونی لە ڕەشت دەستیپێکرد، ڕۆژی ٥ی حوزەیران بانگهێشتی دادگای ئینقلابی شاری ڕەشت کرا و دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ زیندانی لاکان گواسترایەوە.