بەلەمێکی کۆچبەران ژیرئاوکەوت و ژنی دووگیانی تێدا بووە
بەلەمێکی کۆچبەران لە تورکیا ژیرئاوکەوت و تا ئیستا سێ تەرم دۆزراونەتەوە، کە یەکێکیان ژنێکی دووگیانە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/03/20230312-694936image1-jpgc16685-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی شەممە، ١١ی ئادار لە سنووری شارۆچکەی دیدیمی سەر بە پارێزگای ئایدن بەلەمێک کە بەپێی زانیارییەکان ٣١ کۆچبەری هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوتووە.
تیمەکانی ڕزگارکردن گەیشتبوونە شوێنی ڕووداوەکە و ١٠ کۆچبەریان ڕزگارکردووە، کە یەکیکیان منداڵە، هەروەها دەستیان بە گەڕان بەدوای ٢١ کۆچبەرەکەی دیکەدا کردووە و سێ تەرمیان دەرهێناوە، کە یەکێکیان ژنێکی دووگیانە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای مەترسییەکانی کۆچکردن بە ڕێگەی نایاسایی، هاوڵاتیان بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئەو قەیرانانەی لە وڵاتەکانیاندا هەیە، ناچار بە کۆچکردن دەکرێن و ڕێگەی مەرگ تاقی دەکەنەوە.