بەلەمێکی کۆچبەران ژیرئاوکەوت و ژنی دووگیانی تێدا بووە

بەلەمێکی کۆچبەران لە تورکیا ژیرئاوکەوت و تا ئیستا سێ تەرم دۆزراونەتەوە، کە یەکێکیان ژنێکی دووگیانە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی شەممە، ١١ی ئادار لە سنووری شارۆچکەی دیدیمی سەر بە پارێزگای ئایدن بەلەمێک کە بەپێی زانیارییەکان ٣١ کۆچبەری هەڵگرتبوو، ژێرئاوکەوتووە.

 

تیمەکانی ڕزگارکردن گەیشتبوونە شوێنی ڕووداوەکە و ١٠ کۆچبەریان ڕزگارکردووە، کە یەکیکیان منداڵە،  هەروەها دەستیان بە گەڕان بەدوای ٢١ کۆچبەرەکەی دیکەدا کردووە و سێ تەرمیان دەرهێناوە، کە یەکێکیان ژنێکی دووگیانە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای مەترسییەکانی کۆچکردن بە ڕێگەی نایاسایی، هاوڵاتیان بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئەو قەیرانانەی لە وڵاتەکانیاندا هەیە، ناچار بە کۆچکردن دەکرێن و ڕێگەی مەرگ تاقی دەکەنەوە.