هونەرمەند هیرۆ شێخئیسلامی لە شاری سنە دەستگیرکرا
ڕۆژی ٥ی کانونی یەکەم، هیرۆ شێخئیسلامی هونەرمەندی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا و بەرەو شوێنێکی نادیار بردرا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/12/20221206-hiro-jpg51f4fc-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتی دانیشتوانی مافی مرۆڤی کوردستان "KMMK"، سەرلەبەیانی دوێنێ، ٥ی کانوونی یەکەم، هیرۆ شێخئیسلامی، نیگارکێشی شاری سنە، لە دوای هێرشێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەمان راپۆرت، هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو بارودۆخ و تۆمەتانەی بەرامبەر هیرۆ دروستکراوە، لەبەردەستدا نییە.
لەگەڵ دەستپێکردنی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی گەلی کورد و گەلانی ئێران لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، ئەو ژنە هونەرمەندە چەندین کاری بۆ پشتگیری ڕاپەڕین بە پێشەنگایەتی ژنان دروستکردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا بڵاوی کردونەتەوە.