لەمساڵدا ٤٧٦ كەس لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەمساڵدا ٤٧٦  كەس لەدەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، قوبرس لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سێ هەزار و ٣٣٧ كۆچبەری گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیان  كە جیاوازی زیاتر لە هەزار كۆچبەرە لەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا.


ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو كۆچبەرانەی دیپۆرتكراونەتەوە خەڵكی وڵاتانی ئەفریقان و لە زۆربەی حاڵەتەكاندا گەڕانەوەیان بە ئارەزووی خۆیان هەڵبژاردووە و هەندێكی دیكەش بە زۆرەملێ نێردراونەتەوە.


هەر بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە، هاتوچۆی كۆچبەران لەڕێگە دەریاییەكانەوە بۆ قوبرس زیادی كردووە، لە سەرەتای مانگی نیسانەوە زیاتر لە هەزار كەس لە لوبنانەوە چونەتە ئەو وڵاتە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار كۆچبەر تۆماركراون، هەر لەمساڵیشدا ٤٧٦ كەس لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێن بوون.