کەلار، ٧٣ دار بەبۆنەی ٤ی نیسانەوە چێندرا
بە چاندنی ٧٣ دار، ٧٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە گەرمیان کرایەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/04/20220405-br-yap-klar-jpgf751f0-image.jpg)
گەرمیان
شەوی ڕابردوو لە ٧٣یەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە لە گوندی سەید خەلیلی سەر بە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ٧٣ دار چێندرا و ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی بەرخۆدان، خەبات و نوێبوونەوەی سروشت لە قەڵەمدرا.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان دەستیپێکرد و دواتر ٧٣ دار وەک ئاماژە بۆ ٧٣یەمین ساڵی تەمەنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چێندرا.
وتاری ڕژاک لەلایەن سوهام مەحمود ئەحمەد، ئەندامی ڕێکخراوەکە خوێندرایەوە و تێیدا هاتووە: "هزر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لەمڕۆدا لە هەر چوار پارچەی کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبازی تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراتییە و لەمڕۆدا گەلی کورد سەرمەشق و ئیلهامبەخشی خواست و هیوای گەلانە. ئەمەش وایکردووە هەموو ساڵێک یادی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەمان تەنها لەلایەن گەلی کوردەوە پیرۆز نەکرێت".
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: ئەم ڕۆژە بە تایبەت لای ژنان، واتایەکی گەورە لەخۆدەگرێت، چونکە ژنانی کورد لەسایەی فکری ئۆجالاندا، بوونە خاوەن هێز و پێگەی ڕاستی خۆیان و ساڵانە زۆرینەی چالاکییەکانی ئەم یادە لە لایەن ژنانەوە ڕێکدەخرێت. هەر بۆیە ئەم ڕۆژە لە شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان، لە گەلەکەمان و مرۆڤایەتی پیرۆزدەکەین و بەڵێنی ئازادیی بە خۆمان و ڕێبەر ئاپۆ دەدەین.
ئاهەنگەکەدا بە گۆرانی هەڵپەرکێ کۆتایی پێهات.
ت.پ