هەزال کایا بەهۆی قسەکردن لەسەر دەستدرێژیکارێک لێپرسینەوەی لێدەکرێت

دوای ئەوەی موسا ئۆرهان، ئەفسەری پسپۆڕ دەستدرێژی کردە سەر ئیپەک ئەر و بووە هۆی خۆکوشتنی، ڕووداوەکە لە ڕاگەیاندندا بڵاوکرایەوە، هەرکەس ناڕەزایەتی دژی موسا دەرببڕێت، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکات و بە سەرپێچی ماددی سزا دەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵی ٢٠٢٠ لە ناوچەی قوبینی شاری ئیلح موسا ئۆرهان، کە ئەفسەرێکی پسپۆڕە، دەستدرێژی کردەسەر ئیپەک ئار و بووەی هۆی خۆکوشتنی ئیپەک، هەرکەسێکیش ناڕەزایەتی لەسەر ڕووداوەکە دەرببڕێت، لەلایەن موساوە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و سزای ماددی بەسەردا دەسەپێنێت.

 

ئێگزی مولا یەکێکە لەو ژنانەی ناڕەزایەتی دژی ڕووداوەکە دەربڕی و بە تۆمەتی "سوکایەتی پێکردن" سکاڵای یاسایی دژی تۆماکرا و بە بڕە پارەیەک سزا درا، هەزال کایا، ئەکتەری تورک، هەڵوێستی خۆی نیشاندا و پشتیوانی لە ئیزگی مۆلا کرد. لە دژی هەزال کایاش دەستدرێژیکار موسا سکاڵای تۆمار کرد کە سوکایەتی پێکردووە.

 

هەزال لە چوارچێوەی "دۆسیەی سووکایەتیکردن"دا لێدوانێکی بۆ پۆلیس دا و ڕاگەیەند، کە موسا ئۆرهان بۆ دەستەبەرکردنی داهاتەکەی بە سکاڵاکردن لەسەر کەسانی بەناوبانگ ئەم کارەی کردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆشی نووسیویەتی: "موسا ئۆرهان دۆسییەی ناوزڕاندنیشی له دژی من تۆمار کردووه، پێموایە مۆدێلێکی بەدەستهێنانی داهاتی لەم شێوەیە دروستبووە".

 

سزای ئەکتەران دەدرێت

ئێزگی مۆلا، ئەکتەری لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆی لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ناڕەزاییەکی بڵاوکردەوە و ئەمەش بووە بابەتی دۆسیەکە، لە ئەنجامی دادگاییکردنەکەدا، ئێزگی مۆلا بە بڕی ٦ هەزار و ٩٦٠ لیرە سەرپێچی سزادرا، لە بەرامبەر ٨٧ ڕۆژ سزای دادوەری بە تاوانی سووکایەتیکردن.

 

سکاڵای یاسایی لەسەر فەرەح زەینەب عەبدوڵا تۆمار کرا، کە دوای تەواوبوونی دادگاییکردنەکە لە تویتێکدا پشتگیری لە ئێزگی مۆلا کرد و سوکایەتی بە موسا ئۆرهان کرد، سەبارەت بە فەرەح زەینەب عەبدوڵا، داوای سزای ٢ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی کرا.

 

ڕووداوەکە چۆن بوو؟

ئیپێک ئەر ڕۆژی ١٦ی تەمموز لە ناحیەی قوبینی بەشیری ئیلح هەوڵی خۆکوشتنی دا و لە ١٨ی ئاب گیانی لەدەستدا. نامەکەی ئیپێک ئێر کە تیایدا باسی لەوەکردووە موسا ئۆرهان دەستدرێژی کردووەتە سەری، گەیشتە دەست ئاژانسی ژن نیوز و بڵاوکرایەوە، پارێزەرانی بنەماڵەی ئیپەک ئەر سکاڵای تاوانکارییان لەسەر موسا ئۆرهان تۆمارکردووە، کە بە تۆمەتی "دەستدرێژی سێکسی" دەستگیرکرابوو، بە بیانووی "خنکاندنی خۆکوژی" لەسەر ئیپەک ئەر، لە  ٢٥ی ئابی هەمان ساڵ ئازاد کرا.

 

موسا ئۆرهان بە تاوانی "دەستدرێژی سێکسی" سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. دەستەی سوێندخواردن بە بەکارهێنانی کەمکردنەوەی "پێگەی باش" سزاکەیان بۆ ١٠ ساڵ کەمکردەوە، بە ئاماژەدان بە "ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتووی هەبێت" و ئەو بە بەردەوامی بەشداری لە هەموو دانیشتنەکاندا کردووە. هەروەها بڕیار درا کە تۆمەتبارەکە بە شێوەیەکی نادەستبەسەری بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی دادوەری دادگایی بکرێت، چونکە گومانی دەربازبوون لە کردەوەی دەستدرێژی سێکسی نییە.