"دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ تۆڵەی داعش دەکاتەوە"

ژنانی شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات پشتگیریان لەو سیاسەتمەدارە کوردانە کرد کە لەسەر دۆسیەی کۆبانێ دادگایی کران و ڕایانگەیاند، ئەو بڕیارەی دراوە نایاساییە و دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ تۆڵەی داعش دەکاتەوە.

نورشەن عەبدی

 

کۆبانێ- دەوڵەتی تورکیا سزای زیندانیکردنی بەسەر ١٠٨ سیاسەتمەدار و پارێزەردا سەپاند، لەنێویاندا فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەن، ژنانی کۆبانێ دووپاتی دەکەنەوە کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا بە لێپێچینەوە لە سیاسەتمەداران لەسەر دۆسیەی کۆبانێ تۆڵەسەندنەوەی داعش بووە و دەڵێن: چۆن ئیرادەی گەل لە هەر چوار پارچەی کوردستان سەرکەوت و پلانەکانیان شکستی هێنا، هەموو زیندانیانی سیاسیش لە زیندانەکان ئازاد دەکرێن.

 

"دەوڵەتی تورکیا بەناوی دۆسیەی کۆبانیەوە لەگەڵ گەلی کورد شەڕ دەکات"

سەبارەت بە دۆسیەی کۆبانێ دژی سیاسەتمەدارانی باکوری کوردستان، لجین سالم. ئەندامی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات وتی: دەوڵەتی تورکیا بە ناوی دۆسیەی کۆبانێوە سیاسەتمەدار و پارێزەرانی کورد دادگایی دەکات و وەک دۆسیەیەکی سیاسیش سزای گەلی کورد لە باکووری کوردستان دەدات، لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ، دانیشتوانەکەی و هەزاران لە گەنجانی کورد بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد و ئازادییان مسۆگەر کرد، دانیشتوانی کۆبانێ لە هەر چوار گۆشەی کوردستاندا گرنگترین ڕۆڵیان لەم سەرکەوتنەدا هەبووە و بەرخۆدانی هەمووان شکستیان بە داعش هێنا، دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەوڵەتێکی خاوەن مرۆڤایەتی و ماف و ئاشتی و دیموکراسییە، بەڵام سیاسەتمەداران و چالاکوانانی ماف چییان کرد کە سزای ئەوەندە ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا؟

 

"دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت تۆڵە لە داعش بکاتەوە"

زەهیدە عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کۆبانێ، وتی: گەلی کورد هەمیشە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی و چەوساوەتەوە، دەوڵەتی تورکیا زۆر جار لە ڕێگەی داعشەوە هەوڵی شکستی ئێمەی دا، بەڵام بە تەنیا خۆی شکستی هێنا، ئەمڕۆش سزای سیاسەتمەداران و چالاکانی مافەکان دەدات، چونکە دەیەوێت تۆڵەی شکاندنی داعش بکاتەوە، پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا پێداگریمان زیاتر دەکات و خەباتمان زیاتر دەبێت و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.

 

"ئامانجی سیاسی و سەربازی لە پشت بڕیارەکەوەیە"

جیهان مستەفا، دایکی شەهیدە و دەڵێت: ئێمە ئیدانەی ئەو سزایە دەکەین کە بەسەر سیاسەتمەدارانی کورد لە باکووری کوردستان سەپێنرا، بۆچی دەوڵەتی تورکیا لە هەموو لایەکەوە پشتیوانی داعشی کرد و ناردیان بۆ کوشتنی گەلی کورد، هیچ حکومەتێک هیچی نەکرد، بەڵام ئێستا بۆ دادپەروەری حوکم لەسەر ئەو کەسانە دەدات کە بەرگریان لە بەرخۆدان و مرۆڤایەتی کردووە، ئطمە دەزانین، "دادگاییکردنی سیاسەتمەداران بە ناوی دۆسیەی کۆبانێ لەم کاتە و لەم پرۆسەیەدا ڕێکەوت نییە، کێشەی سیاسی و سەربازی لە پشتەوە هەیە، دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی میدیا و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاد کردووە، دیدار لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی تر قەدەغە کراوە و سیاسەتمەدارانی کورد بە ناوی دۆسیەی کۆبانێ بۆ ماوەی دە ساڵە زیندانی کراون، ئەمانە هەمووی پرۆسەی سیاسین و دەبێت گەل هۆشیاری لە بارەوە هەبێت.