"لە عێراقدا لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ هەیە"

ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ هەیە و داوای ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ئافاتی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە عێراقدا ڕێژەی لە سێدارەدان زیادی کردووە، هەندێکجار لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ لە زیندانەکانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت، هەندێجار بەندکراوە بە تەمەن و نەخۆشەکانیش لە سێدارە دەدرێن، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە زیندانی کراوانی بێتاوان لەژێر ئەشکەنجەدا دەمرن.

 

ڕێکخراوی ئافات ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣ دا نزیکەی ٥٠ کەس لە زیندانی حووت لە پارێزگای ناسریە لە سێدارەدراون و تەرمەکانیشیان دراونەتەوە بنەماڵەکانیان.

 

 ئەو ڕێکخراوە داوا لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە بدات، لەبەر ئەوەی خۆی واژۆی لەسەر لە سێدارەدانی ئەو کەسانە کردووە.

 

زیندانی ناوەندیی ناسریە، کە بە زیندانی حووت ناسراوە، لە ساڵی ٢٠٠٨ کراوەتەوە، کەوتووەتە نزیک ناسریە لە پارێزگای زیقاری عێراق و گەورەترین زیندانە له باشووری عێراقدا.