دووەمین ڕۆژانی ژنێرژی ناگیهان ئاکارسەل دەست پێدەکات
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دووەمین ڕۆژانی ژنێرژی-وزەی ژن بەڕێوە دەبات.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/10/20241002-20241002-20241002-untitled-1-png1f7aef-image-jpge1f122-image-jpg7d6138-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوکاتی ساڵیادی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەلایەن میتی تورک بە ئامانجگیرا. لە ڕۆژانی ٢-٥ی تشرینی یەکەم، دووەمین زنجیرە چالاکییەکانی ژنێرژی-وزەی ژن، بەڕێوە دەبات.
ڕۆژانی ژنێرژی لە ٢ی تشرینی یەکەم، بە چالاکی جیاواز لە دێرک دەست پێدەکات و لە ٥ی تشرینی یەکەم بە چالاکییەکانی لە حەلەب و حەسەکە و مەنبج کۆتایی دێت.