پەروەردە بەشێکی گرنگە لە پلانەکانی بڵاوکردنەوە و ناساندنی ژنۆلۆژی

پەروەردە گرنگییەکی زۆری هەیە لە پەرەپێدانی ژنۆلۆژی و شێوازی جیاوازی هەیە، ژنۆلۆژی چەندین ئەنجامی کۆمەڵناسی بەدەستهێناوە، وەک لە کۆنفرانسی دووەمدا دەرکەوت کە لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.

سەنا عەلی – شیرین محەمەد

 

حەسەکە- دووەمین کۆنفرانسی ژنۆلۆژی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٢٥-٢٦ی ئەیلوول بەڕێوەچوو، لەسەر بنەمای دروشمی "زانایی ژن بە ژنۆلۆژی نوێ دەبێتەوە" باس لە پەروەردە و گرنگییەکەی لە هۆشیارکردنەوەی گەلدا کرا، بەو پێیەی بنەمای پێشخستنی پێگەی ژنانە.

 

پەیوەست بە پەروەردە لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بەوە کرا، لە مێژووەوە، پەروەردە و زانست لە کولتووری مەعریفی ژنانەوە، کە خوێندکاری تەواوەتی سروشتی فێرکاری بوو، وەرگیراوە، دەتوانین بڵێین زانست بەبێ پەروەردە بوونی نییە، چونکە زۆربەی زانیارییە سیستماتیکییەکان پەیوەندی بە زانستەوە هەیە، پەروەردە مەرجێکی بنەڕەتییە و ئەستەمە ناوەڕۆکی پەروەردەکان بەبێ زانست دیاری بکرێت.

 

بەشداربووان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، داوایان دەکرد ژنۆلۆژی فراوانتر بکرێت و تەنها لە هەندێک ناوەند و دامەزراوەدا قەتیس نەمێنێتەوە، بە تایبەتی میوانە ژنەکان لە شاری ڕەققە، ستایشی هەوڵەکانیان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی بیری ئازاد لەڕێگەی پەروەردەوە. ئەوەی لە شارەکەیاندا هەیە، عەقڵیەتی پیاوسالاری و خێڵەکییە کە هەر ڕۆڵێک بۆ ژنان ڕەتدەکاتەوە.

 

بەشداربووان پێیانوایە ژنانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستکەوتەکانیان پاراستووە، ئەرکیانە هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ پەرەپێدانی ئەو دەستکەوتانە، بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە، کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە سەرانسەری جیهاندا بە زمانی کوردی ناسرابوو، بەشداری کرد لە پێناسەکردنی ناسنامەی ژن و یەکخستنی ڕیزەکانیان.

 

"پەروەردە ڕاستییە شاراوەکان ئاشکرا دەکات"

ئەوریڤان عەبدی، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەبارەت بەم بابەتە وتی: ژنۆلۆژی گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەتی کە زانستێکی نوێیە، هەروەها گرنگی هەیە بۆ ئەوەی ژنان کەسایەتی و مێژووی خۆیان بناسن، بەو پێیەی هەڵگری ئەو مەشخەڵی شۆڕشی ژنانە لە ناوچەکەدا، ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە ژنۆلۆژی بڵاو بکەینەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە بیزانن، لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە پەرتوکی سۆسۆلۆژیای ئازادیدا پێشنیاری کرد کە ئێمە مێژووی ژنان سەرلەنوێ بنووسین و ڕاستییە شاراوەکان ئاشکرا بکەین و ڕۆڵی ژنان لە مێژوو و ژیاندا نیشان بدەین و لە کۆمەڵگەکانماندا چالاکی دەکەینەوە و بەم شێوەیە دەتوانین مافی ژنان بگەڕێنینەوە.

 

"کاتێک بیری پیاوان گۆڕانی بەسەردا دێت، دەتوانین هەنگاوی گەورە لە پرۆسەی ڕزگاری ژندا بنێین"

ڕوونیشی کردەوە، پەروەردە یەکێکە لە ئامڕازە گرنگەکان بۆ بەدیهێنانی ژنۆلۆژی، خولی پەروەردە لەسەر ڕەگەز و ژیانی یەکسان بەخۆڕایی دەدرێت، بە گشتی هەوڵی بەهێزکردنی ژنان دەدەین و سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان بناسێنن بۆ ئەوەی لە ڕووی مێژووی خۆیانەوە پەروەردە ببن، بە ئاشناکردنی ژنان بە سروشتی ڕاستەقینەی خۆیان، دەتوانین کۆمەڵگە بەتایبەتی پەرەپێبدەین، بە هەمان شێوە کاتێک بیری پیاوان گۆڕانی بەسەردا دێت، دەتوانین هەنگاوی گەورە لە پرۆسەی ڕزگاری ژندا بنێین.

 

ئەوریڤان عەبدی ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان ژنۆلۆژی و جێبەجێکردنێتی، کاتێک ئێمە لێرەدا دەڵێین شۆڕشی ژنان، دەبێت بزانین ڕاستی و مێژووەکەی چییە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکەینەوە کە شۆڕشەکەمان لە سەر ئەو ڕاستییەدەڕوات،  هەربۆیە ژنان دەبێت بە گەڕانەوە بۆ سروشتیەکەی زیاتر بەشداری بکەن لە ڕزگارکردنیدا.

 

"میتۆدۆلۆژی یەکێکە لە گرنگترین شێوازەکانی زانین"

عەلیا عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تیشکی خستەسەر میتۆدۆلۆژیای توێژینەوە لە ژنۆلۆژیداو وتی: میتۆدۆلۆژی یەکێکە لە گرنگترین شێوازەکانی زانین، و بناغەکانی بۆ شیکردنەوەی ڕاستی دادەنرێت بۆ ئەوەی بگاتە زانین و هەبوون، میتۆدی زانستی دوورە لە واقیع و پێکهاتەی تاکڕەوانە دادەمەزرێنن، جا چ وابەستەی بابەت بێت، یان دابەشکردنی زانست، یان دیالێکتیکی وێرانکەر، بڕینی میتافیزیک لە ژیان، و بەمجۆرە دەرئەنجامی ئەم شێوازە هەڵانە، کە یەکێک بوون لە بناغەکانی ئەو شێوازە.

 

لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بەو هەڵەیەی کە لە میتۆدۆلۆژیای جیاکردنەوەی زانستەکاندا کراوە، وتی: هەموو جیهان ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبێتەوە لەگەڵ بۆچوونی پارچەپارچەیی پرسەکاندا ناتواندرێت پرسێک چارەسەر بکرێت بەبێ ئەوەی سەیری باقی پرسەکان بکرێت هەموو ئەم بیرۆکانە لەخۆدەگرێت، چونکە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لە هەموو لایەنەکانەوە سەرکەوتوو نابێت، شێوازی ژنۆلۆژی لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی دیاردەکە و سەیرکردنی لە هەموو لایەنەکانەوە دەتوانێت ژینگەیی، سیاسی، مێژوویی، جوگرافی، بێت، یان پەیوەندی بە پەروەردەو تەندروستی و هتدەوە هەبێت،  ناتوانین لە لایەنێکەوە هەڵسەنگاندن بۆ هیچ پرسێک بکەین و بڵێین ئەمە ڕاستییە، چونکە ڕاستییەکان پێویستی بە هەڵسەنگاندنی هەر پرسێک هەیە کە هەوڵی گەیشتنیان دەدەین و پێویستی بە سەیرکردنی هەموو لایەک هەیە.

 

"ژیانی بێ ئەفسانە ژیانێکی بێ واتایە"

 سەبارەت بە گرنگی لێکۆڵینەوە لە ئەفسانە، پرسیاری ئەوەی کرد، کێ لە ئێمەدا بەبێ ئەفسانە دەژی لە ڕێگاکانی زیادکردنی واتا بۆ ژیان ئەفسانەیە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتە پاوانخوازەکانەوە ئیستغلال کرا، ئەفسانەیەکیان دروستکرد کە پەیوەندی بە دروستکردنی پێکهاتەکانەوە هەبوو بووە هۆی سەرهەڵدانی کێشەکان، وەک دروستکردنی ژن لە بڕبڕەی پیاوێکەوە، کە لایەنێکی ئەفسانەیی هەیە نەک تەنها ئایینی، بۆ ئەوەی ببێتە ئارگومێنت دژی ژنان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: وەک نەوەیەک سوودمان لە بیری ڕێبەر و بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کورد وەرگرتووە و ئەوەندەی دەتوانین ئەم بیرۆکەیە گشتگیر بکەین، هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەم ئاستە، بەڵام ئێستاش لە میتۆدەکانی ئێستادا، لە نامیلکە و چیرۆکی دایکانداو لە مێژووەوە دەبینین چۆن دژایەتی و فریودان بەسەر کۆمەڵگەدا ئەنجامدراوە و هەرچەندە شێوازەکانی فیقهی ئێمە دەوڵەمەند بن، ئەو میتۆدە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاستینەی ئەو ژنانەی کە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن و پەرە بە ڕاستی کۆمەڵگەی ڕەوشتی دەدەن، زانست کە لەسەر ئەم خۆشەویستییە بونیاد نراوە، ڕێبازی ژنان لە هەموو جیهاندا ڕۆشن دەکاتەوەو ئامانجمان بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادییە.