زیاتر لە ١٥ هەزار عێراقی لە کامپی هۆل ماونەتەوە

ڕاوێژكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، سەبارەت بە ژمارەی خێزانی چەتەكانی داعش لە كامپی هۆل بۆ میدیا ناوخۆییەكان دوا و ڕایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەی عێراقی گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.

ناوەندی هەواڵ

 

كەریم نوری، ڕاوێژكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، سەبارەت بە ژمارەی خێزانی چەتەكانی داعش لە كامپی هۆل بۆ میدیا ناوخۆییەكان دوا و ڕایگەیاند، "لە ئێستادا نزیكەی ٥٤ هەزار ئاوارە لە نەتەوە جیاوازەكان لە كامپی هۆلدا نیشتەجێن، لەنێویاندا زیاتر ١٥ هەزار عێراقی هەیە، كە بەهۆی شەڕ لە ناوچەكانی باغۆز و دێرەزوور ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق لە ئێستادا دەستیكردووە بە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە و لە كۆی ٢٠ هەزار ئاوارەی عێراقی زیاتر لە چوار هەزاریان گەڕێندراونەتەوە.

 

لە كۆتایدا وتی: لەئێستادا سەروی ١٥ هەزار ئاوارەی عێراقی لەو كامپەدا ماونەتەوە.