پەرتوکی "کاتی ژنە" چاپ و بڵاوکرایەوە

 پەرتوکی هۆنراوەی "کاتی ژنە" کە لە ١٨٩ هۆنراوە پێکدێت و لەلایەن گەریلایەکەوە نووسراوە، بە هاوکاری نەوای ژن چاپ و بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرتوکی "کاتی ژنە" لە ١٧٦ لاپەڕە پێکهاتووە و ١٨٩ هۆنراوەی تیادا نووسراوە، لە هۆنراوەکاندا مرۆڤ هەندێک جار خۆی لە ناو ڕۆمانێکدا دەبینێتەوە و هەندێکجاریش لە تونێلێکی کاتیدا، هەندێک جار لە گەڕان بەدوای یادگارییەکاندا، هەندێکجاریش لە چاڵە ئاگرینەکاندا و چوون بۆ سەنگەرەکانی شەڕڤانان لە حەلەب و بەرخۆدان، هەندێک جار دوایین ساتەکانی شەهیدبوونی گەریلاکان بە هۆی ماددەی کیمیاییەوە هەست پێدەکات.

 

پەرتوکەکە بە هاوکاری نەوای ژن ئامادە کراوە و لەلایەن دیلان مەلاتیای گەریلاوە نووسروە، لە ناوەڕۆکەکانیدا شەڕ، نیشتمانپەروەری، ژن بوون، هاوڕێیەتی، حەسرەت، یۆتۆپیا، خۆر، خۆشەویستی، دڵسۆزی و ژیان بەرجەستە بووە، لە پێشەکیەکەشیدا ئاماژە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کراوە.

 

لە "کاتی ژنە" ڕستە لە دڵی دیلان مەلاتیا دەخوێنینەوە کە خۆی گەریلایە و ساڵانێکی زۆرە لە تێکۆشاندایە، بەرجەی سەردەمی ئێستا دەکات کە فەلسەفەی "ژن، ژیان ئازادی" گەیشتووەتە هەموو ژنانی جیهان و ئەو ژنە شەڕڤانانە دەبینین کە دەڵێن "کاتی ژنە" و هەوڵی گۆڕینی جیهان دەدەن.

 

وەک لە ڕستەکانیدا دەڵێت:

'ئێستا کاتی ئێمەیە!

 ئێستا کاتی ژنانە!'

 

پەرتوکەکە لە ١٥ی حوزەیران لە فێستیڤاڵی ژنانی زیلان دەخرێتە بەردەستی خوێنەران.