هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دواخرا
هەڵبژاردنی شارەوانییە هەرێمییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیار بوو لە ١١ی حوزەیران بەڕێوە بچێت دواخرا.

ناوەندی هەواڵ
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نووسراوێکدا بڕیاریدا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیاربوو لە ١١ی حوزەیران بەڕێوەبچێت دوابخات بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ.
لە نووسراوەکەى کۆمسیۆندا هاتووە: دواخستنەکە لەسەر داوای هەندێک پارت و هاوپەیمانی سیاسیی بووە بۆ ئەوەی بتوانن بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن و هەڵبژاردنێکی دیموکراتیکانە بەڕێوەبچێت.
لە نووسراوەکەدا بەمشێوەیە ئاماژە بەو پارت و هاوپەیمانییە سیاسییانە کراوە، کە داواى دواخستنى هەڵبژاردنیان کردووە، کە بریتین لە:
ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک
هاوپەیمانی گەلان و ژنان بۆ ئازادی
لیستی پێکەوەیی بۆ خزمەتگوزاریی باشتر
پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی لە سووریا