لەیلا زانا لە جولەمێرگەوە: کوردان لە سندوقەکاندا ئیرادەی خۆیان نیشان دا

لەیلا زانا سەردانی جولەمێرگی کردو وتی: ئەو پرسیارە مەکە کە کورد چی دەوێت؟ ئێمە دەڵێین ئەم دەسەڵاتە چی لە کورد دەوێت؟ کوردان لە سندوقەکاندا ئیرادەی خۆیان نیشان دا، بۆچی پێت وایە ئەم ئیرادەیە بوونی نییە؟.

 

جولەمێرگ- سیاسەتمەدار لەیلا زانا کە لەگەڵ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەم پارتی سەردانی جولەمێرگی کرد.

 

لایلا زانا بانگەوازی لە گەل کردو ئاماژه ی به وەکرد، نابێت گەل مۆڕاڵی تێکبدات و وتی: با گەل به و کارەی که دەیکەن، جۆش و خرۆش و خۆشی خۆی تێک نەدات، ئێوە سەرکەوتن، شەرەف و کەرامەتی خۆتان ئاشکرا کرد، ئێوە لە لەسەر سندوقەکان ئیرادەی خۆتان نیشان داوە، شارەوانی ماڵی هەمووانە، شارەوانی خۆتان هەڵبژاردووە، ئەوانەی ڕێزیان لە ئیرادەتان نەگرت دەبێت شەرم بکەن.

 

وتیشی: بانگەواز بۆ دەوڵەت دەکەم: ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ کورد بژیت، ڕێگاکەت کراوەیە، ئەم ڕووناکییە لەبەردەم هەمووتاندایە، بەڵا، ئەگەر کورد بە بچوک ببینن، ناتوانن ئەم کارە بکەن، ئیرادەی کورد گەیشتە لوتکە، ئەمە شەرمەزاری تۆیە، ئەو کارانەی کە دەکرێن تاریکی هەم بۆ ئێوە و هەم بۆ ژیانمان دەهێنن. ئەم تاریکییە تازە نییە، چەندین سەدەیە بەردەوامە، لەمەودوا ئەو پرسیارە مەکە کە کورد چی دەوێت؟ ئێمە دەڵێین ئەم دەسەڵاتە چی لە کورد دەوێت؟ کوردان لە سندوقەکاندا ئیرادەی خۆیان نیشان دا، بۆچی پێت وایە ئەم ئیرادەیە بوونی نییە؟