لە عەفرینی داگیرکراو دەستدرێژی زایەندی دەکرێتە سەر منداڵێک

یەکێک لە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە شاری عەفرینی داگیرکراو دەستدرێژی کردە سەر منداڵێک.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو چەتەکانی بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانی دژی گەل لە شاری عەفرینی داگیرکراو، بەتایبەتی دژی ژنان و منداڵان.

 

بەپێی ئاژانسی هاوار، یەکێک لە چەتەکانی "فیرقەی سوڵتان موراد"ی تورکی داگیرکەر بە ناوی "ئەبو مەحمود ئەلئەسمەر"، دوێنێ دووشەممە ٢٧ی ئایار دەستدرێژی زایەندی کردە سەر منداڵێک لە عەفرینی داگیرکراو.

 

سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە، منداڵەکە لە دۆخێکی ناخۆشدایەو "لە نێوان گەمارۆیەکی ئەمنی و نهێنی توند" لەلایەن چەتەکانەوە سەبارەت بە ناسنامەکەی.