داوای سزای بێ کەمکردنەوە بۆ بکوژی توگبا ئۆزەل دەکرێت

بکوژ موراد ئاتیلگان کە بەتایبەتی توگبا ئۆزەلی لە ٨ی ئاداردا ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان کوشت، دادگا بڕیاریدا کە بکوژەکە سزای کەم بکرێتەوە.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئیلح- ساڵی ڕابردوو توگبا ئۆزەل لە ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە ئیستەنبوڵ لەلایەن موراد ئاتیلگانەوە کە لێی جیابووەوە تەقەی لێکراو کوشتی، موراد ئاتلیگان کە پلانی بۆ ئەو تاوانە دانابوو، لەو دۆسیەیەدا دادگایی کراو وتی: بە ئاگادارییەوە ٨ی ئادارم هەڵمبژارد"، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بکوژەکە ئامادەکرا لەگەڵ داوای سزای لەسێدارەدان، دوای ئەوەی کوشتنەکە ئاشکرا بوو، بۆ ئەو بکوژە کە وتی "پەشیمانم" هیچ داواکارییەک بۆ کەمکردنەوە نەکرا.

 

دوای توندوتیژیی سیستماتیکی و هەڕەشەی کوشتن کوژر

توگبا ئۆزەل، دایکی ٢ منداڵە، لە ماوەی ژیانی هاوسەرگیریدا لەلایەن بکوژ موراد ئاتڵیگانەوە تووشی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و زایەندی بووە، لە درێژەی ئەم توندوتیژییەدا کە ساڵانێک بەردەوام بوو، توگبا ئۆزەل هەڕەشەی کوشتنی لێکرا و کوژەر وتبووی"ئەگەر لە بنکەی پۆلیس سکاڵا تۆمار بکەیت، خێزانەکەت دەکوژم، توگبا ئۆزەل لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ لەوکاتەی دەیویست بچێتە وێستگەی پاسەکان بۆ ئەوەی بچێتە سەر کارەکەی، بە  دەمانچە کوژرا.

 

بکوژەکە بە تایبەتی ٨ی ئاداری هەڵبژاردووە

 دوای ڕووداوەکە، ئەو بکوژەی کە ڕاگیرا و دەستگیرکرا بە تاوانی 'بە ئاگادارییەوە هاژینەکەی کوشتووە" تۆمەتبار کرا،  لێدوانی بکوژەکە لە تۆمەتبارکردنەکەدا هاتووە، دەرکەوتووە بکوژەکە پرسیاری لە منداڵەکەی کردووە کەی هاوژینەکەی دەچێتە سەر کارەکەی,  وتوویەتی "بە تایبەتی ٨ی ئادارم هەڵبژارد، دڵم هەر سارد نەبووەتەوە" بکوژەکە ناو بەناو پەشیمانی دەربڕیوە، بۆ ئەوەی لە تاوانەکە ڕزگاری بێت، بەرگریی لە خۆی دەکرد.

 

دادگا داوای کەمکردنەوەی سزای کرد

لە دۆسیە بەردەوامەکەدا، دانیشتنێک لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢ی ئیلح لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاریداو لە دادگاییکردنەکەدا شاندی دادگا ئاماژەیان بەوە کردووە، بکوژەکە پلانی بۆ ڕووداوەکە داناوە، و داوای کردووە بکوژەکە سزا بدرێت، لەسەر تاوانی 'کوشتنی هاوژینەکەی بە ئاگاداری" ئەو ڕووداوەی کە بکوژەکە لێدوانێکی دا، بەتایبەتی ٨ی ئاداری داناوە وەک بەڵگەنامەیەک لە تاوانە پلان بۆ داڕێژراوەکەدا جێگیرکرا، لەگەڵ ئاشکراکردنی کوشتنەکە، بکوژ موراد ئاتڵیگان مافی قسەکردنی وەرگرت و وتی "پەشیمانم" دادگا یەکەم لێدوانی وەک بنەما وەرگرت، و قسەکانی بکوژەکەی پشتگوێ خست، بڕیاری دانیشتنی دۆسیەکە لە ٢ی تەموزز لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢ی ئیلح بەڕێوەدەچێت.