ژمارەی گیان لەدەستدان بە لافاوەکەی ئەفغانستان گەیشتە ٤٠٠ کەس

لە ئەفغانستان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٠٠ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هەفتەی ڕابردووەوە لە باکووری ئەفغانستان بەهۆی بارانبارینەوە لە پارێزگاکانی باغلان و بەدەخشان و تاهار لافاو دروست بووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٠٠ کەس.

 

ژمارەی گیان لەدەستدان لە زیادبووندایە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە لە زیادبووندایە ، ئیسمێتوڵا مورادی، وتەبێژی پارێزگاری فەریاب بە تۆلۆ نیوزی ڕاگەیاند، بەلایەنی کەم ١٨ کەس بەهۆی لافاوەوە لە پارێزگاکەدا گیانیان لەدەستداوەو لە هەمان کاتدا، زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بۆ بەکارهێنان نەماون، زیاتر لە هەزار ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و زیاتر لە ٣٠٠ ئاژەڵ لەناوچوون.

 

لە لایەکی دیکەوە، لە ماوەی ئەو ڕۆژەدا لافاو لە پارێزگای غۆر بەهۆی بارانێکی چڕەوە لافاو دروست بوو، بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بێسەروشوێنن.