زەهرا دۆغان لەو دۆسیەیەدا بێتاوان دەرچوو کە دووبارە دادگایی کرایەوە
نیگارکێش زەهرا دۆغان لە دۆسیەی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" بێتاوان دەرچوو، کە دووبارە دادگایی کرایەوە لەسەری.
ناوەندی هەواڵ
نیگارکێش زەهرا دۆغان، لەو کاتەی کە ڕۆژنامەنووس بوو بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەی نسێبین لە ماردین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" دەستگیرکرابوو، دوای ٢ ساڵ ئازادکرا، دانیشتنی دۆسیەی زەهرا دۆغان لە دادگای تاوانە قورسەکانی ٢ی شاری ماردین بەڕێوەچوو.
دوای ئەوەی ڕێگای گواستنەوەی هەندێک سزا بۆ دادگای باڵا کرایەوە، پارێزەرانی زەهرا دۆغان سزای زیندانی ٢ ساڵ و ٩ مانگ و ٢٢ ڕۆژیان ئاڕاستەی دادگای باڵا کرد، دادگای باڵاش سزاکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا دووبارە دۆسیەکە دانیشتنی بۆ بکرێتەوە.
زەهرا دۆغان لە یەکەم دانیشتنی دۆسیەکەدا ئامادە نەبوو و پارێزەرەکەی بە ناوی ئیمرا ئەکبولوت ئامادە بوو، داواکاری گشتی کە دۆسیەکەی خۆی خستە بەردەم دادگا، داوای بێتاوانی زەهرا دۆغانی کرد، بە بیانووی ئەوەی "لە یاسادا وەک تاوانێک جێگیر نەکراوە".
دادگا داواکارییەکەی داواکاری گشتی و پارێزەرەکەی لەبەرچاو گرت و بڕیاری بێتاوانی بۆ زەهرا دۆغان دەرکرد.