شرناخ، ئەو کەسانە ئازاد کران کە لەسەر لێدانی پۆلیسێک دەستگیر کرابوون

ئەو کەسانەی کە بە هۆی لێدانی ئەو پۆلیسەی، کە ژنێکی لە شرناخ هەراسان کردبوو، دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

١٢ی نیسان، پۆلیسێکی چاوەش بە ناوی ز. چ. لە شەقامی ئۆرمانی شارۆچکەی دیجلەی سەر بە شرناخ، لە شەودا دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنێک، دوای ئەوەی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە پێی دەزانن، دەستوەردان دەکەن و هێرش دەکەنە سەر پۆلیسەکە و لێی دەدەن.

 

لە کاتی چوونی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوە، لەسەر لێدانی پۆلیسە دەستدرێژیکارەکە ٤ هاوڵاتیان دەستگیر کرد، دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی دان پیادانان، ئەو هاوڵاتییانەی دەستگیر کرابوون، ئازاد کران.

 

جێی ئاماژەیە، گەل لە دژی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک هەڵوێستی توندیان نواند و بە چالاکی و ڕێپێوان دەستدرێژی کردنە سەر ژنانیان شەرمەزار کرد، کەژەکەش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "پاش هەڵبژاردن چەتەکانی دەستیان دایە تاوانی ڕەگەزی و شەڕی تایبەت دژی ژنانی کورد، پێویستە لەهەر شوێنێکی کوردستان هیرشی ڕەگەزی هەبێت، بە خۆپاراستن وەڵام بدرێتەوە".