لەناو چاکسازی ژنان لە دهۆک ژنێک گیانی لەدەستدا

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک، ئەمڕۆ ژنێک، کە تەمەنى ٤٣ ساڵە و بە زیندانى هەتا هەتایی زیندانیکرابوو، گیانى لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆکەوە، بڵاوکرایەوە، کەمێک پێش ئێستا ژنێک، کە تەمەنى ٤٣ ساڵە و بە زیندانى هەتا هەتایی زیندانیکرابوو گیانى لەدەستدا.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پۆلیسى دهۆک لەبارەى گیان لەدەستدانى ژنێک لەناو زیندانى دهۆک ڕایگەیاندووە، هۆکارى گیان لەدەستدانەکەى ئەو ژنە تەمە ٤٣ ساڵە، بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجەوە بووە.