کەیسی ڕۆژنامەنووس ڕەیهان چاپان هەڵوەشێندرایەوە
کەیسی دژی ڕۆژنامەنووس ڕەیهان چاپان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە کرابووەوە هەڵوەشێندرایەوە.

ئیستەنبوڵ
دانیشتنی کەیسی ڕەیهان چاپان، ڕۆژنامەنووس کە تۆمەتبارکراوە بە "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوەکە"، "چاپکردن و بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانی ڕێکخراوەکە" و "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوەکە لە ڕێگەی ڕۆژنامەگەرییەوە" بەڕێوەچوو.
دانیشتنەکە لە دووەمین دادگای باڵای تاوانەکانی چاگلایان بەڕێوەچوو، داوای هەڵوەشاندنەوەی کەیسەکە کراو دادگا داواکارییەکەی پەسەند کرد و فەرمانی دا کەیسەکە ڕەت بکرێتەوەو هەڵوەشێندرایەوە.