لە شارباژێڕ ٨ کەس ژەهراوی بوون و یەکێکیان کە منداڵە گیانی لەدەستدا
لە گوندی وڵانەی شارباژێر لە سلێمانی ٨ کەس ژەهراوی بوون و یەکێکیان، کە منداڵێکە، گیانی لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ ٢٥ی ئەیلوول، لە گوندی وڵانەی ناوچەی شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی بەھۆی ژەھراوی بوونەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٧ کەسی دیکەش کە ئەندامی دوو خێزانن ژەھراوی بوون.
سامان لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە: بەھۆی خواردنی قارچکەوە ئەندامانی ئەو دوو خێزانە ژەھراوی بوون، منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٧ کەسی دیکەش ژەھراوی بوون.
ئاماژەى بەوەشکرد، سێ لەو کەسانەى کە ژەهراوی بوون منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.