دانیشتوانی کامپی مەخمور: گەلی شەنگال بە تەنها نین

دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لەبارەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

مەخمور

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست گەیشتووە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک ماڵێکی لە گوندی خەلەف لە ناوچەی بارێی شەنگال بۆردومان کرد، دانیشتوانی کامپی پەنابەرانی مەخمور لەبارەی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

 

"هێرشەکان لەیەک دانەبڕاون"

سوڵتان یڵدزتان، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور، وتارێکی پێشکەشکرد و لە کەسایەتی پاکڕەوانی شەنگالدا هەموو پاکرەوانی ڕێگەی ئازادی گیانیان لەدەستداوە، بەبیرهێنایەوە و وتی: وەک پەنابەرانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی، ئێمە بۆ ماوەی چوار ڕۆژە لە بەرخۆدانێکی گەورەداین، ئەمڕۆ شەنگال بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج، بە ئامانج گرتنی شەنگال و مەخمور و ڕۆژئاوا لە یەکتر جیا نییە.

 

"تووڕەیی ئێمە گەورەییە"

سوڵتان یڵدزتان ئاماژەی بەوەکرد ئەو هێرشانەی دەکرێن گرێدراوی یەکن و بۆ هەمان سیاسەتی وێرانکردن ئەنجام دراون وتی: شەنگال و مەخمور و ڕۆژئاوا و ناوچەکانی پاراستنی میدیا کە شەوی ڕابردوو تا بەیانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی فاشیست نەوەستان، لەسەر کامپەکە، لەسەر شەنگال سوڕانەوە لەبەر ئەوە گەلی ئێمە ئەمرۆ بەرگری دەکەن و توڕەیی ئێمە زۆر گەورەیە،  ئێمە ئێستا لە چالاکییەکی گەورەی بەرخۆدانداین.

 

"ئێمە ئازارەکان هاوبەش دەکەین"

سوڵتان یڵدزتان ئاماژەی بەوەکرد ئەوان لەگەڵ خەڵکی شەنگالن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە هاوڕێی ئازارەکانی ئێوەین، ئێمە هاوبەشین لە خەمی خەڵکی شەنگال و دەڵێین وەک بنەماڵەی شەهیدان و گەلی مەخمور ئەمڕۆ لە بەرخۆدانێکی گەورەداین بەرگری لە شکۆی خۆمان دەکەین، بۆ خواستی خۆمان، ئازارەکان لەگەڵ ئێوە هاوبەش دەکەین. ئێمە دەڵێین "بمرن داگیرکەران"،  "بمرێ خیانەت"، "بژی بەرخۆدانی مەخمور"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن".

 

ئەم پشتیوانییەی گەلی مەخمور بۆ شەنگال لە کاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە سوپای عێراق بۆ دروستکردنی تەلبەند و گەمارۆدانی کەمپی شەهید ڕوستەم خودی لە مەخمور، هێرشی کردووەتە سەر کامپەکە، لە بەرامبەردا گەلی مەخمور بەردەوام لە دژی ئەو کردەوانە لە بەرخۆدانیدان.