لە ئەدیرنە ڕەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر ئەندامانی پارتی چەپی سەوز

لە ئەدیرنە لە هێرشێکدا لەلایەن گروپێکی ڕەگەزپەرستەوە دژی ئەندامانی پارتی چەپی سەوز، سارە ئای قۆڵی شکاوە و لە شوێنی هێرشەکەدا ئەندامانی پارتەکە دەستبەسەرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی کارەکانی ڕێکخستنی پارتی چەپی سەوز لە ئەدیرنە، لە ٣ی ئایاردا، لە شەقامی ساراچلار ستاند دانرا و ئەندامانی پارتی چەپی سەوز کە لەبەردەم ستاندەکەدا بوون لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشیان کرایەسەر.

 

٧ ئەندامی پارتی چەپی سەوز دەستبەسەرکران

لە هێرشەکەدا سەردام زیمبا و سارە ئای کاندیدی ئێسکیشەهری پارتەکە بریندار بوون و شانیان شکاوە، پۆلیس ٧ ئەندامی پارتی چەپی سەوزی دەستبەسەر کرد کە هێرشیان کراوەتەسەر، ٦یان دوای ئەوەی لە بنکەی پۆلیسی ئەدیرنە وتەیان لێوەرگیرا ئازادکران، هاوڵاتییەک بە ناوی سلێمان هیزمالی لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "بریندارکردن" دەستگیرکرا.

                       

سارە ئای تەمەن ٥٥ ساڵ، ئەو کەسەی کە لە ملی و لە سێ شوێنی جیاوازەوە تووشی شکان بووە و لەلایەن هێرشبەرەکانەوە بریندار کراوە، دوای نەشتەرگەرییەکی سێ کاتژمێری لە نەخۆشخانەی سوڵتان برینچی مورات، گواستراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری و بڕیارە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە دەربچێت.

 

"بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە سەر و ملیان دام"

سارە ئای ڕایگەیاند  لە سەرەتادا، ئەوان هێرشیان کردە سەر خۆی و هاوکارەکانی، کە بێتاوان بوون، هەرچەندە لە هێرشەکەدا کەوتبوونە سەر زەوی، بەڵام لەلایەن هێرشبەرەکانەوە بۆ چەند خولەکێک لێیان درا، وتیشی: دوای ئەوەی کەوتمە سەر زەوی، هێرشبەرەکان بۆ چەند خولەکێک بە پێ لێیان دام، هێرشبەرەکان لە ئێمە نەبوون، لایەنی دیکە بوون، مافەکانمان بپارێزین.