گوندەکان کولتووری کۆنی جەژن زیندوو دەکەنەوە
گەلی کورد هەمیشە گرنگی بەوکولتووری کۆمەڵایەتی نەتەوەکەی داوە و لە بۆنە و ئەهەنگەکاندا سەردانی یەکیان کردووە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بە زیندووی دەهێڵنەوە.

گەرمیان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە زۆربەی ناوچەکەکانی کوردستان هاوڵاتیان کۆبوونەوە و بە خواردنی نانی جەژن خۆشی و شادیان گێڕا، لەم ڕۆژەدا خەڵکی بەیانیان خواردن ئامادە دەکەن و شیرینی دەگێڕن.
دوای خواردنی بەیانی، هاوڵاتیان دەست دەکەن بە گەڕان لەناو خزم و دراوسێ و کەسوکاردا و جەژنە پیرۆزە دەکەن، ئامانجیشیان یەکتر بینین و زیندوو هێشتنەوەی پێکەوە ژیان و پەیوەندی کۆمەڵایەتییە.
هەرچەندە لە بەشێک لە ناوچەکان ئەم کولتوورە کاڵ بووەتەوە و وەکو پێشتر نەماوە، بەڵام لە هەندێ ناوچەی تر و بە تایبەتی لە گوندەکان هێشتا ئەم کولتوورەیان پاراستووە و لەو ڕۆژەدا بۆ پتەوکردنی پەیوەنییە کۆمەڵایەتییەکان سەردانی یەکتر دەکەن.