دیواندەرە، قوتابییەک باس لە ژەهراوی بوونیان دەکات

قوتابییەک باس لە هێرشی ژەهراویکردنی ڕۆژی پێشوو لەسەر قوتابخانەکانی دیواندرە دەکات و مامەڵەی مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان دەخاتەڕوو.

دیواندەرە

 

خوێندکارێک، کە بەهۆی ژەهراویبوونەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی دیواندرێ گوازرایەوە و لە بەشی فریاکەوتن لە ژێر چاودێریدا بوو، سەبارەت بە ژەهراویکردنەوە وتی: دوای تاقیکردنەوە بوو کە هەستم بە بۆنێک کرد و پێم وابوو یەکێک لە منداڵەکان پرتەقاڵی هێناوە بۆ پۆلەکە، پرسیارم لە منداڵەکان کرد پرتەقاڵیان پێیە، لەو کاتەدا خاتوو سوبحانی خاتوو فەتحیانی بردە دەرەوە و کە هاتەوە شەش حەوت دەمامکی بەستبوو، لەچکەکەشی دابوو بە دەمیدا، هەموو جۆرە بۆنێک تێکەڵ بوو و بۆنی پاککەرەوەش دەهات، هەستم بە بێهێزی دەکرد، چاوەکانم ڕەش دەبوون، سەرەتا منداڵەکان گوێیان لێ نەگرتم، تا دواجار هەموویان سەرنجیان دا، چوومە ڕاڕەوەکە خاتوو وەیسی نەیهێشت بچمە دەرەوە، دەرگاکەی داخست و لە ناوەوە کلیلی کرد، دەستی چەند منداڵێکم گرتوو هەرچۆنێک بوو دەرگاکەمان کردەوە.

 

خوێندکارەکە باسی لەوەشکرد، "دایک و باوکی دوو منداڵیش هاتبوون، و یەکێکیان دەرگای قوتابخانەکەی کردەوە"، 

ئەو پێیوایە هەر لە سەرەتاوە مامۆستایان زانیویانە و تەنانەت پێش ژەهراویکردنەکە، ئۆتۆمبێلە فریاکەوتنەکان لە بەشی نەخۆشخانەی قوتابخانەکە ئامادەبوون.