قەیرانی وشکەساڵی دیجلە و فورات لە عێراق پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە میانەی سەردانێکیدا بۆ بەغدا ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق دەبێت گرنگی پێ بدرێت و وشکەساڵی کاریگەری لەسەری هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، ١ی ئادار، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەغدای پایتەختی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، عێراق پێویستی بە سەرنجی جیهانی هەیە سەبارەت بە قەیرانی وشکەساڵی دیجلە و فورات.

 

هەروەها جەختی کردەوە، "پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵپشتی عێراق بکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەکان و هەمەچەشنکردنی ئابووری، چونکە عێراق لەنێوان لیستی ئەو وڵاتانە دایە، زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق وڵاتێکی گرنگ و ناوەندییە ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاودا دەکەین، کە لەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

 

بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.