بەهۆی ڕووخانی ماڵەکەیان ٥ ئەندامی خیزانێک گیانیان لەدەستدا
له شاری دیوانیه‌ی باشووری عێراق ته‌رمی ٥ كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوویه‌كی ڕووخاودا ده‌رهێنرانه‌وه.

ناوەندی هەواڵ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رگری شارستانی شاری دیوانیه بڵاویكرده‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٨ی شوبات تیمه‌كانیان ته‌رمی ٥ ئه‌ندامی یه‌ك خێزان، کە منداڵیشیان تێدایە، له‌ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كه‌یاندا ده‌رهێنا.
بەرگری شارستانی دیوانیە ڕایگەیاند، خانووه‌كه له گه‌ڕه‌كی وه‌حد له سه‌نته‌ری پارێزگای دیوانیه بووه و زۆر كۆن بووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ڕووخانی خانووه‌كه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كان چوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستیان به ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ پزیشكی داد کرد.