دەوڵەتی تورک ڕێگە نادات بارهەڵگری یارمەتی بگاتە ناوچەی بوومەلەرزەکان

ڕوشین حدۆ، پارێزەر ئاماژەی بەوەکرد، نەبوونی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، دژی بەها ئەخلاقی و مرۆییەکانە و دەوڵەتی تورکیا بەرپرسە لە ژیانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا-بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات کە ناوەندەکەی مەڕەش بوو زیانێکی زۆری بە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا گەیاند، بە تایبەتی لە ناوچەی عەفرین باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە ٦٠٠ کەس لە ناوچەی جندرێسی عەفرین گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون.

 

ڕوشین حدۆ، پارێزەر تیشکی خستەسەر ئەو کارەساتە و ئاماژەی بەوەدا، ئەو کارەساتەی کە لە ٦ی شوبات ڕوویدا زیانێکی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاند و هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون و ماڵ و حاڵیان وێران بووە، ئەم کارەساتە مرۆییە لە باکووری کوردستان و تورکیا و ناوچەکانی ڕۆژئاوای کورستان و سوریا بە تایبەتی لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ڕوویداوە، وتیشی: جندرێس یەکەم شارە کە زۆرترین زیانی پێگەیشتووە لەم کارەساتەدا، هەر ماڵێک چیرۆکێکی تایبەتی هەبوو، ماوەی هەفتەیەکە هەزاران کەس لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە، دەبوو دەوڵەتی تورک بە خێرایی یارمەتی مرۆیی بۆ گەل دابین بکردایە و هیچ جیاوازییەکی لە نێوان گەلاندا نەکردایە.

 

"دەوڵەتی تورک بارهەڵگری هاوکاریی ڕاگرتووە"

ڕوشین حدۆ ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕۆژی کارەساتی مرۆییەوە هەوڵێک دراوە بۆ ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی زیانیان پێگەیشتووە و وتی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو جیاوازییەکانی وەلاوەناوە و لە سەرەتای کارەساتەکەوە هەوڵی داوە هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە بنێرێت، تا ئێستا بارهەڵگری هاوکاریی مرۆیی لەبەردەم ڕاڕەوەکانی دەوڵەتی تورکدایە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هیچ کاتێک جیاوازی لە نێوان گەلانی سوریادا نەکردووە و ئەمەش بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆییە، بۆ کردنەوەی ئەم ڕاڕەوانە و تێپەڕبوونی یارمەتی، چەندین کەسی بەشدار لە پەیوەندیدا بوون بەڵام بێ ئەنجام بوون،هەموو ساتێک کە یارمەتی نەگاتە خەڵک زیانی گەورە دەگەیەنێت و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە، ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیکات دژی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە و هەموو هاوپەیمانەکان پێشێل دەکات.