ئاماری نوێی گیان لەدەستدان؛ ٦ هەزار و ٢٣٤ کەس
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەرزبووەوە، بەپێی ئاماری نوێ لە باکووری کوردستان و تورکیا ٦ هەزار و ٢٣٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئاماری نوێی کارەسات و فریاگوزاری-ئافاد تا کاتژمێر ٦:١٥ی سەرلەبەیانی، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦ هەزار و ٢٣٤ کەس بەرزبووەوە، ژمارەی بریندارەکانیش ٣٧ هەزار و ١١١ کەس بووە.
ڕۆژی ٦ی شوبات دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ پلە لە ناحیەی بازارجیخی سەر بە شاری مەڕەش لە کاتژمێر ٠٤.١٧ی بەرەبەیان و کاتژمێر ١٣.٢٤ی پاشنیوەڕۆ ڕوویدا، لە دیلۆک بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.٤ و ٦.٥ ڕوویدا. بوومەلەرزەکە کاریگەری زۆری لەسەر مەڕەش، ئامەد، ئەدەنە، عوسمانییە، دیلۆک، ڕەحا، سەمسور، مەلاتیا و هاتای هەبوو.