تاڵیبان لە ژنانی قەدەغە دەکات بچنە ناو تاقیکردنەوەکانی زانکۆوە

فشار و کۆتوبەندی تاڵیبان لەسەر ژنان بەردەوامە و دەرگای زانکۆکانی بە ڕووی ژناندا داخست، لە نوێترین بڕیاردا داوای کرد کە خوێندکارانی کچ لە چوونە ناو تاقیکردنەوەکانی زانکۆوە قەدەغە بکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١دا، دەستی بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت و دواتر قەدەغەی بێشوماری بەسەر ژناندا سەپاند، تاڵیبان کە بەم دواییانە دەرگای زانکۆکەیان بەڕووی ژناندا داخست، تاقیکردنەوەکانی زانکۆ، کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ڕێنمای دراوە خوێندکارانی کچ نەچنە ناو تاقیکردنەوەکان.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی بۆ زانکۆ ئەهلییەکان ناردووە و قەدەغەی ژنانی لە زانکۆکە ڕاگەیەند، لەنامەکەدا هاتووە، کە ئەگەر بەپێی ڕێنماییەکان نەچن، زانکۆکان سزا دەدرێن.

 

تاڵیبان خوێندن و کارکردنی لە ژنان قەدەغە کردووە، هەروەها ئەگەر ژن لەگەڵ پیاودا نەبن، ناتوانن گەشت بکەن و بچنە ناو کۆمەڵگەوە، لە مانگی کانوونی یەکەمیشدا، لە فەرمانێکدا کە دراوە بە زانکۆکان، چوونە ناو خوێندنگاکان لە ژنان قەدەغە کران و  دواتریش لە ژنانیان قەدەغەکرد کە لەگەڵ دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکاندا کاربکەن.